5/5/2020 03:30 PM

کانی گڕاوان+وێنە

یه‌کێکە له‌ شوێنه‌ گه‌شتیاریه‌کانی سه‌رده‌شتی رۆژهەڵاتی کوردستان که‌ له‌ 13 کیلۆمه‌تری شاری سه‌رده‌شت و لە نزیک شارۆچکەی ره‌به‌ت هەڵکەوتووە‌. 
کانی گڕاوان له‌و‌ کانیاوانه‌یه‌ که‌ ئاوه‌که‌ی کانزاییه‌ و هەڵگری خوێیه‌. کانی گڕاوان 1206 مه‌تر به‌رزتره‌ له‌ ئاستی ده‌ریاکانه‌وه‌ و له‌ بەرزایی ئه‌و شاخە ئاهه‌کییه‌ زۆر به‌ توندی ئاو هه‌ڵ ده‌قوڵێ و چه‌ند چرکه‌ساتێک که‌ له‌ سه‌ر ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ وه‌ستای جموجۆڵ و له‌رزه‌ی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری زه‌وی به‌ چاو هه‌ست پێده‌که‌یت و ده‌نگی هه‌ڵقوڵینی ئاو به‌ ئاسانی دەیبیسی. 
له‌ هه‌ر لاوه‌ که‌ ده‌ڕوانییه‌ ئه‌م په‌یکه‌ره‌ سروشتیه‌ قه‌واره‌یه‌کی جیاواز ده‌بینی و به‌ درێژایی هه‌زاران ساڵ ئه‌م بینا سه‌رسوڕهێنه‌ره‌ به‌رزایه‌که‌ی گه‌یشتۆته‌ 20 مه‌تر و ئه‌و ئاوه‌ ده‌ڕژێته ناو‌ چۆمی زێی بچوکەوە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved