6/5/2020 03:26 PM

چاویلکە لەجیاتی دەمامک!

دۆناڵد ترەمپ کە رۆژی رابردوو سەردانی کارگەیەکی بەرهەمهێنانی دەمامکی کردبوو، پاش ئەوەی لە دوایین چرکەکاندا بۆ بەرگری لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، خۆی لە تۆقەکردن لەگەڵ یەکێک لە بەرپرسانی ویلایەتی "ئاریزۆنا" پاراست، دواجار لە باوەشی کرد!
سەرۆکی ئەمریکا هەر کە لە فڕۆکەکەی هاتە خوارەوە ویستی لەگەڵ بەرپرسێکی ئاریزۆنا تۆقە بکات بەڵام لە دوایین چرکەدا لەم کارە پاشگەز بووەوە، بەڵام لەجیاتی ئەوە باهۆکانی بە نیشانەی رێزلێگرتن گووشی.
سەیر لەوەدایە کە ترەمپ لەماوەی سەردانەکەی بۆ کارگەی ناودەوڵەتیی "هانی ول" کە لە بواری بەرهەمهێنانی دەمامکی N95 بۆ کارمەندانی نەخۆشخانەکان چالاکی دەکا، سەرەڕای رێنمایی پێشوو، خۆی لە بەکارهێنانی دەمامک و لە دەستکردنی دەستکێش پاراست و لەکاتی چاوگێڕان بە کارگەکەدا بە چاویلکەیەکی پیشەسازییەوە وێنەی گرت.
لەحاڵێکدا کە ئەم رۆژانە زۆرینەی خەڵکی جیهان و بۆ نموونە ئەمریکا بۆ بەرگری لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا، خۆیان لە گەشت و گوزار دەپارێزن، ترەمپ لە رووداوێکی چاوەڕواننەکراودا سەردانی ویلایەتێکی کرد کە لەوانەیە زۆرترین پشتگیری لێ بکات بۆ هەڵبژاردنەکانی 2020.
ئەو کارگەیەی ترەمپ سەردانی کردووە توانیویەتی لە ماوەی 5 هەفتەدا بەشێکی زۆر لە پێداویستییەکانی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ کۆرۆنا بەرهەم بهێنێت. ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە کە لە پێش دەرکەی ئەم کارگەیە نووسراوە: "بە بێ دەمامک مەیەنە ناوەوە"، بەڵام ترەمپ گوێی بەم رێنماییە نەدا و رۆیشتە ناوەوە.

 

سەرچاوە: mirror

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved