گۆشت یەکێکە لەو خۆراکانەی دەوڵەمەندە بە پرۆتین، ڤیتامینB12 ، زینک، ئاسن و سەرجەم ئەم مەوادە گرنگن بۆ تەندروستیی مێشک، ماسولکە، جگەر و ئێسک. لەدرێژەدا بەشێک لە سوود و زیانەکانی گوشت ئەخەینە روو و باس لەوە دەکەین خواردنی گۆشت لە چ حاڵەتێکدا سوودبەخشە و زیانێکی کەمتر بە جەستە ئەگەیەنێت. زیانەکانی: *مەترسی توشبون بە شێرپەنجە زیاد دەکات بەتایبەتی شێرپەنجەی پرۆستات، گورچیلە و مەمک، ئەگەر بەباشی نەکوڵێندرێت مەترسی توشبون بە شێرپەنجەی قۆلۆن زیاد دەکات. *گۆشتی ئامادەکراو وەکو هۆت دۆگ، سۆسج بەڕێژەی %42 مەترسی توشبون بە نەخۆشی دڵ زیاد دەکەن. *گۆشتی و سور و گۆشتی ئامادەکراو دەبنە هۆی زیادبونی کێش و قەڵەوی، بەهۆی ئەوەی رێژەیەکی زۆر لە کالۆری تێدایە. سودەکانی: *مێتابۆلیزم چالاک دەکات بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە پرۆتین. *یارمەتی بەهێزمانەوەی ماسولکەکان دەدات، هەوکردن کەمدەکاتەوە. *دەبێتە هۆی بەهێزبونی ئێسک و ددان. *دەوڵەمەندە بە ئاسن و چارەسەری کەمی ئاسنی خوێن دەکات. چۆن سود لە گۆشت ببینیت و کاریگەرییە خراپەکانی کەمبکەیتەوە؟ *گۆشتی فرێش بکڕە و دوربکەوە لە گۆشتی ئامادەکراو یان لەقوتونراو. *زیادەڕەوی مەکە لە کوڵاندنی گۆشت، بەهەمان شێوەش بەنەکوڵاوی مەیخۆ. *گۆشتی ئەو ئاژەڵە هەڵبژێرە کە لە کێڵگەیەکی بچوک گەورە بوە، چونکە ژینگەکەی لەبارترە و گۆشتەکەی سودبەخشترە. *زیادەڕەوی لە خواردنی گۆشتدا مەکە، هەفتەی 2 بۆ 3 جار زیاتر مەیخۆ.
سەرچاوە: healthline
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure