6/5/2020 03:32 PM

یانەکانی ئەوروپا چاویان لە بەرشەلۆنە بڕیوە

راپۆرتی رۆژنامەكانی ئیسپانیا ئاشكرایان كردوە كە زۆرێك لە یانە بەهێزەكانی ئەوروپا خۆیان بۆ گواستنەوەی یاریزانێكی یانەی بەرشەلۆنە ئامادەكردوە و دەیانەوێت لە گواستنەوەکانی هاوینەدا ئەو یاریزانە لە چنگی یانەی بەرشەلۆنە دەربهێنن.
رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی ئیسپانی لە هەواڵێكیدا ئاشكرایكردوە، نیوەی یانەكانی ئەوروپا پلان بۆ ئەوە دادەنێن "نیلسۆن سیمیدۆ" بۆ ریزەكانی یانەكەیان بگوازنەوە لە گواستنەوەکانی هاوینەدا.
هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكردوە، كە بەرپرسانی ئەو یانەیە دەیانەوێت سیمیدۆ بخەنە نێو گرێبەستی گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێز، یاخود ئەو یاریزانە بدەن بە یانەی مانچستەر سیتی لە پێناو بەدەستهێنانی كانسێلۆ.
لە لایەكی دیكەوە رۆژنامەكانی فەرەنسا باس لەوە دەكەن كە یانەی پاریس سانت جێرمانیش دەیەوێت لە ئەگەری پێدانی نەیمار بە یانەی بەرشەلۆنە، نیلسۆن سیمیدۆ بكاتە نێو گرێبەستی گەڕانەوەی نەیمار بۆ یاریگای كامپ نۆ.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved