(ڕێ به قه‌عری به‌حره‌با غوواسی عاریف بۆ گوھه‌ر حه‌قیه بۆ مه‌زموون كه شاعیر كه‌وته ئه‌فكاری عه‌میق) حه‌مدی ئه‌م دیوانه شیعرییه، هی شاعیر ده‌وه‌ن مه‌عروفه. خۆی له‌باره‌ی شیعره‌كانییه‌وه ده‌ڵێت: یه‌كه‌م ئه‌زموونی به‌نده‌یه، بۆ نیشاندانی كۆمه‌ڵێك تابلۆ، له ڕه‌نگی بێستانی شیعر. ھه‌ر كه پرته‌قاڵی شیعرم كۆكرده‌وه، ئیدی حه‌زم نه‌كرد، جاره‌كی دی بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر ڕێگه نادیاره‌كان! به‌ڵكو له به‌ڕاییدا نێونیشانی دیوانه‌كه‌م وه‌ك تازه‌ترین ئه‌زموونی تێكشكاندنی شیعر، نێونیشانی دیوانه‌كه‌م له پشتی به‌رگه‌كه‌دا دیزاین كردووه‌و سه‌رجه‌م نێونیشانی ده‌قه شیعرییه‌كانیشم، له‌ژێر ده‌قه‌كاندا داناوه‌و په‌راوێزیشم بۆ ئه‌و ده‌سته‌واژانه نووسیوه، كه ناكرێت خۆمی لێ نه‌بان بكه‌م. ئه‌مكاره‌شم به ڕه‌وا زانیوه، تا له‌وانی تر جودا ببمه‌وه. به بڕوای من، شیعر كۆمه‌ڵێك مانای دی ھه‌یه، وه‌ك: تێكشكاندنی وێنه شیعرییه‌كان و زمان و ماناكانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی ده‌ق. ژبه‌ر ھه‌ندێ تۆی خوێنه‌ر له‌نێو ئه‌م دیوانه‌دا، ئه‌وجۆره تكێشكاندنانه ده‌خوێنیته‌وه‌و ده‌بینیت. كه پێشتر هه‌وڵی بۆ نه‌دراوه! به‌شێكی زۆر له‌م ده‌قانه، به‌رله‌وه‌ی چاپبكرێن، خوێندوه‌و شیكاری بۆ كراوه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك نووسه‌ری به‌ئه‌زموونه‌وه. به‌شێكی تریشیان له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك زمانزانه‌وه پاچڤه كراونه‌ته سه‌ر زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و فارسی و ئینگلیزی. له‌دڵه‌وه سوپاسیان ده‌كه‌م. هه‌روه‌ها له‌كانی دڵه‌وه سوپاسی زۆرم بۆ خاتوونی ھێژا ڕاز كامه‌ران، كه دیزاینێكی زۆر شایسته‌ی بۆ دیوانه‌كه كردووه‌و داھێنانی له كاره‌كه‌یدا كردووه. ئه‌گه‌ر زه‌مه‌ن گه‌ڕایه‌وه دۆخی جاران، ئه‌وا له مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا دیوانه‌كه‌م بڵاوده‌كه‌مه‌وه‌و ده‌یخه‌مه به‌ردیده‌ی خوێنه‌ران. له قوڵایی دڵمه‌وه سوپاسی ھاوڕێیانی ھێژام كاكه سالار عومه‌رو كاكه سۆران محمد ئه‌مین، ده‌كه‌م. كه ئه‌گه‌ر ماندوو بوون و دڵسۆزی ئه‌وان نه‌بووایه، ئه‌م ھێشووه شیعرانه، له ڕۆشنایی چاپ، بێبه‌ش ده‌بوون. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure