7/5/2020 03:03 PM

ئەم پیاوە 3 جار تووشی کۆرۆنا بووە

پیاوێکی ئەمریکی گوتوویەتی لەماوەی 2 مانگی رابردوودا سێ جار تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووم و ئێستا نیگەرانم نەکا هێشتاش نەخۆش بم. توووشبوونی "کریستیەن برمی"ـی تەمەن 26 ساڵ بە کۆڤید-19 یەکەم جار لە 19ـی 3ـدا دەرکەوت و لەو کاتەوە تا ئێستا 2 جار تووشی ئەم پەتایە بووە.
هەڵبەت نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە بە ئەندازەی جاری یەکەم و بە گرانی لە جەستەی "کریستیەن"ـدا دەرنەکەوتوون، بەڵام هێشتاش هەندێک نیشانەی ئەم نەخۆشییەی پێوە دیارە. ئەم گەنجە ئەمریکییە لە "هۆستۆن"ـی تەکزاس دەژیت و لە گفتوگۆیەک لەگەڵ کەناڵی "6 Fox"ـدا دەڵێ: "بێگومان ئەو هەستەی ئێستا هەمە بەنیسبەت جاری یەکەم زۆر باشترە، بەلام هێشتاش بەتەواوەتی چاک نەبوومەتەوە. بە باشی بۆن ناکەم، زوو ماندوو دەبم و هەندێک جار هەناسەم سوار دەبێ."
"برمی" گوتوویەتی ئەم هەفتەیە دووبارە پشکنینم بۆ دەکرێ و هەموو مانگێک ئەم کارە ئەنجام ئەدەم تا ئەوەی دڵنیا بم ئەم ڤایرۆسە لە جەستەمدا نەماوە.
تا ئێستا 884 حاڵەتی مردن بە کۆرۆنا و 32,332 حاڵەتی تووشبوونیش لە ویلایەتی تەکزاس تۆمار کراوە . هەروەها زیاتر لە 700هەزار کەس لە ئەمریکا تووشی ئەم ڤایرۆسە هاتوون. دۆناڵد ترەمپ رۆژی رابردوو رایگەیاند کە بەهۆی ئەو کارانەی وا حکومەتەکەی ئەنجامی داوە، گیانی ملیۆنان ئەمریکی لە مردن رزگار بووە و ئەمریکا خەریکە لەم قەیرانە دەرباز دەبێت.
سەرەڕای ئەوەی بەپێی توێژینەوەکان تا کۆتایی مانگی ئاگۆست لەوانەیە 135 هەزار حاڵەتی مردن بە کۆرۆنا لە ئەمریکا تۆمار بکرێت، بەڵام بەپێی راگەیاندنی بەرپرسانی ئەمریکا لە هەفتەی داهاتووەوە بەشێک لە بازاڕ و پیشە و کارەکان دەکرێنەوە و دەت دەکەنەوە بە چالاکی.

 

سەرچاوە: mirror

خاک _ پشکۆ کامەران



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved