7/5/2020 03:05 PM

پلانەکەی پاریس سانت جێرمان

راپۆرتی رۆژنامەكانی ئەمرۆی فەرەنسا ئاشكرایانكردوە، كە یانەی پاریس سانت جێرمانی فەرەنسی پلانی بۆ ئەوە داناوە كە یاریزانێك لە چنگی یانەی ریال مەدرید دەربهێنێت.
پێگەی "لێ 10 سپۆرت"ی فەرەنسی لە هەوالێكیدا ئاشكرایكردوە كە لە ئێستادا بەرپرسانی یانە پاریسییەكە هەوڵەكانیان چڕكردۆتەوە لە پێناو ئەوەی  ڕافائیل ڤارانی بەرگریكاری یانەی ریاڵ مەدرید بۆ یانەكەیان بگوازنەوە  لە پێناو ئەوەی ببێتە شوێنگرەوی سیلڤای بەرازیلی.
هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكردوە كە یانەی پاریس سانت جێرمان پلانی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە هەیە و لە ئێستاشدا لەگەڵ بەڕێوبەری كارەكانی ئەو یاریزانە لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی لە مێركاتۆی داهاتو بەرەو باخچەی شازادەكان بیگوازنەوە.
رۆژنامەكە باس لەوەش دەكات كە لیۆناردۆی بەرێوبەری یانەی پاریس سانت جێرمان دڵنیایە لەوەی كە ڤاران نایەوێت گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید نوێ بكاتەوە، بۆیە ئەگەر لە هاوینی ئەمساڵیشدا یانە فەرەنسیەكە سەركەوتو نەبێت لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە، ئەوا لە ساڵی 2021 یانەی ریاڵ مەدرید دەبێت بە ناچاری ئەو یاریزانە بفرۆشێت.
ڕافائیل ڤاران تا هاوینی 2022 گرێبەستی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید هەیە و لە وەرزی رابردو ئەو یاریزانە نزیك بو لە جێهێشتی یانەی شاهانە، بەڵام گەڕانەوەی زیدان بە تەواوی بۆچونی ئەو یارزانەی لە بارەی داهاتوییەوە گۆڕی.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved