7/5/2020 03:06 PM

بە گەدەی بەتاڵ ئەم کارانە ئەنجام مەدە

لەوانەیە لات وابێت برسێتی بابەتێکی زۆر گەورە نییە و بایەخی پێنەدەیت، بەڵام لە راستیدا لەکاتی برسێتی پێویستە زۆر بە وشیارییەوە جۆری خۆراک هەڵیدەبژێریت هەروەها دەبێ ئاگات لەو رەفتارانە بێت کە دەیگریە بەر. لەم بابەتە باسی چەند بابەت دەکەین کە نابێ بە گەدەی بەتاڵ ئەنجامی بدەیت.

بازارکردن
بازارکردن بە برسێتی هۆکار دەبێت بۆئەوەی شیرینی و ئەو خۆراکانە بکڕیت کە کاربۆهیدراتی تێدایە، ئەمەش دەبێتە هۆی قەڵەوی.

خواردنەوەی چا و قاوە
زیان بە کردری هەرس دەگەیەنێت و ترشەڵۆکی گەدە زیاتر لە کاتی ئاسایی بەرهەمدێت، باشترە پارچەیەک کێک یان پسکیتێکی لەگەڵ بخۆیت.

خواردنی دەرمان
زۆرێک لە دەرمانە پزیشکیەکان ئەگەر بە گەدەی بەتاڵ بخورێت زیانت پێدەگەیەنێت، دەبێتە هۆی دڵتێکەڵهاتن و رشانەوە، باشترە راوێژ بە پزیشک بکەیت بۆ کاتی خواردنی دەرمان.

وەرزشکردن
جەستە پێویستە هەست بە تێری بکات کاتێک وەرزش دەکەیت، بەبرسێتی مێتابۆلیزم هیچ شتێکی نابێت بۆ ئەوەی کاریپێبکات و وزەت نابێت.

خواردنی تون
زیانی گەورە بە گەدە دەگەیەنێت، دەبێتە هۆی ئازاری گەدە، پێویستە گەدە خۆراکی دیکەی تێدابێت کاتێک خواردنی تون دەخۆیت.

شەڕکردن لەگەڵ خۆشەویستەکەت
مرۆڤ لەکاتی برسێتی زیاتر هەست بە توڕەیی و بێزاری دەکات، ئەگەر شەڕ لەگەڵ خۆشەویستەکەت بکەیت مێشکت توانای کۆنتڕۆڵکردنی نابێت و رەنگە گرفتەکان قوڵتر ببنەوە.

شۆفێری
ئەگەر بە وریایی شۆفێری نەکەیت دەبیتە مایەی مەترسی بۆسەر ژیانی خۆت و کەسانی دیکە، هەربۆیە پێویستە تێربیت لەپێناو سەلامەتی هەموان.

 

سەرچاوە: bustle

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved