8/5/2020 10:58 AM

کۆمیتەی چاودێریی فەیسبووک پێکهات

فەسبووک ناوی یەکەم ئەندامانی چاودێریی بەسەر ئەم سۆشیاڵ میدیا بەناوبانگەی راگەیاند. لە ناو ئەم ناوانەدا ناوی سەرۆک وەزیرانی پێشووی دانیمارک، براوەی خەلاتی ئاشتیی نۆبڵ و چەندین پسپۆڕی بواری یاسای بنەڕەتی دێتە بەرچاو.
ئەم کۆمیتەیە کە لە 27 ئەندام پێکهاتووە لە راستیدا بڕیار لەسەر ئەو بابەتە نەگونجاوانەی کە لە فەیسبووک و ئینستاگرامدا بڵاو ئەبنەوە ئەدات و پێدەچێ دەسەڵاتی لە کۆمپانیای فەیسبووک و بەڕێوەبەرەکەی واتە مارک زاکێربێرگ زیاتر بێت. 
فەیسبووک دەڵێ ئەم کەسانە دانیشتووی 27 وڵاتی جیاوازن. لە ناو ئەم کەسانەدا دادوەری پێشووی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا، سەرۆکی جێبەجێکاری ئینتەرنێتی بێسنوور، براوەی خەڵاتی ئاشتیی نۆبڵ کە خەڵکی یەمەنە و هەروەها چالاکێکی بواری مافی مرۆڤی پاکستانیش بەرچاو دەکەون. ئەم کۆمیتەیە دەستبەجێ کارەکەیان دەست پێ کردووە و لە هاوینی ئەمساڵەوە تاوتوێی سکاڵاکان دەکەن. 
ئەم کۆمیتەیە کە لە داهاتوو ژمارەی ئەندامانی دەگاتە 40 کەس، سەبارەت بەو کەیسانەی کە فەیسبووک ناتوانێ چارەسەریان بکات، بڕیاری گشتی ئەدات. فەیسبووک هەروەها دەتوانێ بڕیاردان سەبارەت بە بابەتە گرنگەکان لە بوارە جیاوازەکان بۆ نموونە بڕیاردان سەبارت بە جۆری رێکلام کردن بەم کۆمیتەیە بسپێرێت. 
هەندێک لە شارەزایان  سەبارەت بە چۆنیەتی هەڵبژاردنی ئەم ئەندامانه گازندەیان هەیە. ئەوان لەو بڕوایەدابوون کە کەسانێکی بەهێز بۆ ئەم کۆمیتەیە هەڵدەبژێردرێن، بەڵام بە چاوخشاندن بە رابردووی ئەم ئەندامانەدا دەتوانی تێبگەیت کە ژمارەی پسپۆڕانی کۆنتڕۆڵی بابەت و ناوەرۆک کەمن و زیاتریان خەڵکی ئەمریکان. هەروەها هیچ کام لەم کەسانە ئەزموونی چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان نییە. 

 

 

سەرچاوە: businessinsider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved