8/5/2020 11:00 AM

سوودە تەندروستییەکانی ئەنەناس بۆ خانمان

ئەنەناس سەرەڕای تامە خۆشەکەی چەندین سودی تەندروستی هەیە، دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکییەکانی وەکو فسفۆر، کالسیۆم، ئاسن، سۆدیۆم، پۆتاسیۆم، مەگنسیۆم و ڤیتامینەکانى A،B1،B2،B6 و C هەیە.لەم بابەتەدا سوودە تەندروستییەکانی ئەم میوە بەتامە بۆ خانمان ئەخەینە روو.

*بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C یارمەتی پتەوبونی ئێسک دەدات بەڕێژەی %34، رێگری دەکات لە لاوازبون و شکانەوەی ئێسک، دەوڵەمەندە بە کالسیۆم و مەگنسیۆم و ئێسک بەهێزدەکات.

*ئەو پێکهاتە خۆراکیە گرنگانە دابین دەکات کە بۆ جەستەی خانمانی دوگیان پێویستە، سوڕی خوێن چالاک دەکات، یارمەتی بەهێزبونی دڵ و دەمارەکانی کۆرپەلە دەدات، گەشەی زیاد دەکات.

*بەپێی ئەو راپۆرتە پزیشکییە خواردنی ئەنەناس مەترسی توشبون بە شێرپەنجەی مەمک لە خانمان بەڕێژەی %25 کەم دەکاتەوە، کە یەکێکە لە باوترین جۆرەکانی شیرپەنجە لە خانمان، هەروەها بەسودە بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی مەمک.

*هەروەها چارەسەری هەناسەتەنگی، هەستیاری، دڵەکزێ دەکات، بە فرێشی و بەشێوەی شەربەت سودی تەندروستی هەیە، بەڵام پێویستە بەشێوەیەکی سروشتی شەربەتەکەی ئامادەبکرێت و هیچ بڕە شەکرێک بەکارنەهێندرێت.

 

سەرچاوە: healthline

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved