9/5/2020 01:36 PM

شامیی کرماشانی

شامراو کرماشانی ناسراو بە شامیی کرماشانی شاعری کوردە، کە لە ساڵی 1917 لە شاری کرماشان لەدایک بوو. ئەو لە مناڵیدا دایک و باوکی خۆی لە دەست دەدات. لە تەمەنی 4 ساڵیدا تووشی نەخۆشی ھاوڵە دەبێت و ھەر دوو چاوی لە دەست دەدات. شامی زۆر جوان لە شێعری حافز، سەعدی و خەییام دەزانێت و ھەر ئەمەش دواتر دەبێتە ھۆی زاڵبوونی شامی بە سەر وردەکارییەکانیشیعتر هۆنینەوەدا. شامی شێعری خۆی بە زمانی خەڵکی زۆر نزیک کردووەتەوە.
شیعرەکانی شامی بە زاراوی کەلهوڕین و چەندین شیعریشی بە فارسی گوتووە. ناوەرۆکی شیعرەکانی ئەم شاعیرە نابینایە زیاتر دەربڕینی هەژاری و دەرستکورتی چینی لێقەوماوی کۆمەڵگایە بە زمانێکی سادە و رەوان. شامی هەندێک شیعری سیاسییشی هەیە کە یەکیان گفتوگۆیەکی گریمانەییە لەگەل سەرۆک وەزیرانی بەناوباگی سەردەمی پەهلەوی واتە دوکتۆر محەمەد موسەدیق. کۆی شیعرەکانی ئەم شاعیرە لە کتێبێکدا  بە ناوی "چەپکە گوڵ" بڵاو بوونەتەوە.
شامی ساڵی 1994 و لە تەمەنی 67 ساڵیدا لە کرماشان کۆچی دوایی کرد.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved