بۆچی هه‌ندێك كه‌س له مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زاندا كێشیان داده‌به‌زێت، به‌مه‌رجێك خۆیان هه‌وڵیان نه‌داوه كه كێشیان دابه‌زێت و ئاره‌زووی ئه‌وه‌ش ناكه‌ن؟ د.ئیسرا كه‌مال شاه پزیشكی گشتی و پسپۆڕ له‌بواری قه‌ڵه‌وی و لاوازی له بابه‌تێكیدا ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویستی له‌وباره‌یه‌وه داوه‌و ڕێنماییش ده‌دات له‌وه‌ب كه ڕه‌نگه یه‌كێك بێت له‌م هۆكارانه‌ی خواره‌وه‌و ده‌بێت كێشه‌كه‌ت بدۆزیته‌وه‌و پاشان بۆ چاره‌سه‌ر بگه‌ڕێیت: ئه‌و پزیشكه ده‌ڵێت: یه‌كێك له هۆكاره باوه‌كان، ئه‌وه‌یه كه كه‌سه‌كه ژه‌می پارشێو ده‌په‌ڕێنێت، به‌وه‌ش كه‌سه‌كه ته‌نها ماوه‌ی نێوان به‌ربانگ تا خه‌وتنی بۆ ده‌مێنێته‌وه‌و له‌مكاته‌شدا كه‌سه‌كه ناتوانێت بڕی پێویستی كه له‌ش ده‌یسوتێنێت، ده‌ستی بكه‌وێت، چونكه له‌وانه‌یه هه‌ست به تێری بكات و نه‌توانێت له بڕێكی تایبه‌ت زیاتر خواردن بخوات، به‌تایبه‌تی له‌و كه‌سانه‌ی مێتابۆلیزمێكی خێرایان هه‌یه، بۆیه ورده ورده زیاتر كێشیان داده‌به‌زێت. ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ره‌نگه ئه‌گه‌ر پارشێویش بكات، خواردنێكی پر وزه نه‌خوات. له ژه‌می پارشێودا بۆ كه‌سێك كه بیه‌وێت كێش زیادبكات، راسته بڕ گرنگه، به‌ڵام جۆریش زۆر گرنگه، كه خواردنێك بێت كالۆری زۆر تیادا بێت. ده‌توانێت ئه‌م ژه‌مه‌ی بكاته شه‌ربه‌تی خه‌ست (smoothie) كه به‌مشێوه‌یه دڵنیا ده‌بێته‌وه ئه‌وه‌ی خواردویه‌تی وزه‌ی باشی پێداوه، بۆ نموونه‌ی خواره‌وه بڕی وزه‌كه‌ی ده‌گاته زیاتر له ۹٠٠ كالۆری، كه پێكهاتووه له (۱مۆزی گه‌وره + نیو كوپ شۆفان + ۲ كوپ شیری سائل + ۱ كه‌وچكی چێشت كه‌ره‌ی عه‌لی بابا + ۱ كه‌وچك رۆنی گوێز هند (ده‌توانێت تێشی نه‌كات ئه‌گه‌ر ئاره‌زووی نه‌بێت) + ۲ عه‌یاره ته‌واوكه‌ری خۆراكی پرۆتین (ئه‌گه‌ر پێویست بكات) یان هه‌ر شیری پاوده‌ری ئاسایی، یان ئه‌وجۆره پاوده‌ره‌ی كالۆرییه‌كی زیاتر دابینده‌كات... هه‌موو ئه‌مانه بدات له عه‌ساره‌و شه‌ربه‌تێكی خه‌ستی لێده‌رده‌چێت. كه ئه‌مه كه‌سه‌كه ده‌توانێت بۆ پارشێو یان پێش خه‌وتن بیخواته‌وه‌و وزه‌یه‌كی زۆر باشی بۆ دابینده‌كات. د. ئیسراء ئه‌وه‌ش ڕوونده‌كاته‌وه كه هۆكارێكی تر، ره‌نگه ئه‌وه بێت كه كێشه‌ی هه‌ندێك ڤیتامین و كانزای هه‌بێت كه په‌یوه‌ندیان هه‌یه به ئاره‌زوو بۆ خواردن و لاوازی، به‌ڵام پێی نه‌زانیوه، بۆ نموونه كێشه‌ی كه‌می ئاسن و زینك... یاخود نه‌خۆشیه‌كه‌و پێینه‌زانیوه وه‌كو زیاد ئیشكردنی غوده... هه‌روه‌ها هۆكارێكی تر ئاو زۆر خواردنه‌وه راسته‌وخۆ پێش خواردن و دوای خواردن و له‌كاتی خواردن، چونكه ئاو هیچ وزه‌یه‌كی تێدا نییه‌و بۆیه كاتێك له‌وكاته‌نه‌دا ده‌یخواته‌وه زۆر تێری ده‌كات و هه‌رسكردنیشی قورس‌تر ده‌كات، بۆیه ره‌نگه دوای خواردنی كه‌متری پێبخورێت. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ره‌نگه كه‌سه‌كه ته‌نها به‌ربانگ بكاته‌وه‌و دوای هیچ سووكه ژه‌مێك نه‌خوات. بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت كێشیان زیادبكات ده‌بێت ژه‌می بچووك و به‌ڵام زووزوو شت بخۆن و ئه‌و خواردنانه‌ی ده‌یخۆن گرنگه به‌های خۆراكیان زۆر بێت و كالۆریشیان زۆر بێت و بڕێكی باشیشی لێبخۆن. بۆ نموونه دوای به‌ربانگ ده‌كرێت شه‌ربه‌تی سروشتی میوه‌ی جیاواز تێكه‌ڵبكرێن یاخود چه‌ره‌ساتی تێكه‌ڵ یان شیر یان میوه‌ی وشككراو بخۆن. ئه‌و پزیكه ده‌شڵێت كه هۆكارێكی تر ره‌نگه كه‌سه‌كه خواردنه‌وه‌ی سه‌ره‌كی ئاو بێت. ئێمه له‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت كێشیان زیادبكه‌ن ده‌مانه‌وێت خواردنه‌وه‌ی سه‌ره‌كیان ئاو نه‌بێت، چونكه ئاو كالۆری (وزه) تێدا نییه، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت خواردنه‌وه‌ی سه‌ره‌كیان شیر‌و ماستاو و شه‌ربه‌تی سروشتی و میلك شه‌یك و... ئه‌وجۆره بێت، بۆی كالۆری زیاتریان ده‌ستبكه‌وێت بۆ جه‌سته‌یان ئه‌مه به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی كێشیان زیاده ده‌ڵێین با خواردنه‌وه‌ی سه‌ره‌كیتان ئاو بێت. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure