10/5/2020 01:43 PM

دزینی زانیاریی 73 ملیۆن بەکارهێنەری سۆشیاڵ میدیا

گرووپێک لە هاکێرەکان بە ناوی "ShinyHunters" کە بەرپرسی دزینی زانیاریی ملیۆنەها بەکارهێنەری 'تۆکۆپێدیا"ـیە، زانیاریی 10 کۆمپانیای داناوە بۆ فرۆشتن.
ئەم هاکێرانە هەفتەی رابردوو هێرشیان کردە سەر گەورەترین فرۆشگەی ئۆنلاینی ئەندۆنێزیا و زانیاریی 15 ملیۆن بەکارهێنەریان دزی، هەڵبەت ئەم گرووپە پاش ماوەیەک زانیاری 91 ملیۆن بەکارهێنەری بە نرخی 5000 دۆلار دانا بۆ فرۆش. پێدەچێ ئەم کردەوەیە، ورەی بەخشیوە بەم گرووپە بۆ ئەوەی هێرشێکی دیکە دەست پێبکەن و ئەمجارەیان دزەیان کردۆتە ناو سیستەمی زانیاریی 10 کۆمپانیاوە.
هاکێرەکان لەئێستادا زانیاری 73.2 ملیۆن بەکارهێبەریان بە نرخی 18000 دۆلار داناوە بۆ فرۆش. بەشێک لەم زانیارییە دزیەتیانە پشتڕاست کراونەتەوە، بەڵام ناکرێ دروستیی هەموویان پشتڕاست بکرێتەوە. بەم حاڵەوە کۆمپانیا ئەمنییەکانی بواری سۆشیاڵ میدیا ئەم گرووپانە بە مەترسییەکی جیدیی دەهێننە ئەژمار.
هەندێک لەسەر ئەو بڕوایەن کە گرووپی shinyHusters و GontasticPlayers  لە پەیوەندیدان، واتە ئەو گرووپەی کە ساڵی رابردوو چالاکی هەبوو و زانایری زیاتر لە یەک ملیار بەکارهێنەری لە فرۆشگەی "دارک وێب"ـدا فرۆشت. ئەم گرووپە نوێیەش لە هێرشەکانیدا شێواز و ستایلی GontasticPlayersـی لەبەرچاو گرتووە.

 

سەرچاوە: zdnet

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved