10/5/2020 01:47 PM

کەس جێگای مارادۆنا ناگرێتەوە

فابیۆ كەناڤارۆی ئیتاڵی و یاریزانی پێشوی یانەكانی یۆڤانتۆس و ریاڵ مەدرید لە نوێترین لێدوانیدا باس لە دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنای ئەرجەنتینی دەكات و بە یاریزانێكی بێ وێنە وەسفی دەكات.
لەو بارییەوە كاناڤارۆی ئیتاڵی دەڵێت "من زۆر ڕێز لە مێسی دەگرم، ئەو بۆ چەندین نەوەیە باشترین یاریزانە، بەڵام مارادۆنا جیاوازە لە مێسی لەو کاتەشدا تۆپی پێ جیاواز بو لە ئێستا، مارادۆنا هەمو جارێک لێیان دەدا و لە زەویدا تەختیان دەکرد، بەڵام ئەو هەڵدەستایەوە و کۆنتڕۆڵی تۆپی دەکرد، چونکە جەستەیەکی زۆر پتەوی هەبو"
ئەو یاریزانە درێژە بە قسەكانی دەدات و دەڵێت "مێسی لە ئێستادا لەسەرەوی هەرەمی باشترین یاریزاناندایە، بەڵام مارادۆنا ئاستێکی دیکەی هەبو، بێ وێنەیە و بەراورد ناکرێت بە کەس، من یاریی پێلیەم نەبینیوە، بەڵام بۆ ماوەی حەوت ساڵ بە بەردەوامی یاریی مارادۆنام بینیوە، ئەو نەک یەکێکە لە باشترینەکان، ئەو بێ ڕکابەر باشترینی جیهانە".
كاناڤارۆ لە ساڵی 2006 لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا نازناوی جامی جیهانی بەدەستهێناو پاشان بە باشترین یاریزانی جیهان دیاریكرا و خەڵاتی باڵۆن دۆری پێبەخشرا.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved