10/5/2020 01:49 PM

دیاردەی "ئۆتا دلۆی"

زەوی کاتێک لە مەداری خۆیدا دەسووڕێتەوە لەگەڵ لافاوی بەردە ئاسمانییەکان رووبەڕوو دەبێتەوە. بارینی بەردی ئاسمانی دەرئەنجامی دۆخێکی لەم چەشنەیە و دەتوانن شەوی تاریک رووناک بکەنەوە و ئەگەر چانسمان هەبێت ئێمەش دەتوانین ئەم دیارە جوانە ئەستێرەناسییە ببینین.
بە خۆشییەوە ئەم چانسە رووی لە دانیشتووانی زەوی کردووە و ئاسمانی هەسارەکەی ئێمە  لەم رۆژانەدا میوانداری لە دیاردەی بارینی بەردی ئاسمانی بە ناوی "ئۆتا دلۆی" ئەکات. ئەم بەرد بارینە لە 19ـی 5ـەوە دەست پێ دەکات و تا 28ـی 6 درێژەی هەیە.
باشترین رێگا بۆ بینینی ئەم دیاردەیە ئەوەیە کە بڕۆیتە جێیەک کە ئاسمانەکەی ساماڵ و تارێک بێت و تیشکی گلۆپەکانی ناو شارەکان ئەم تاریکییە سروشتییە تێک نەدات. هەروەها بڕۆنە شوێنێک کە بەربڵاو و بەرین بێت بۆ ئەوەی زیاترین مەجالتان بۆ ئەم سەیرانە ئەستێرەناسییە هەبێت.
ئەم دیاردەیە بەگشتی لە دوای نیوەشەو و بەر لەوەی هەوا رووناک بێتەوە دەبیندرێت. هەوڵ بدەن هەر بە چاوی خۆتان سەیری ئۆتا دلۆی بکەن، چونکە تەلەسکۆپ قەبارەی دیمەنەکان سنووردار دەکەنەوە و واباشە بەر لەوەی بەرد بارینەکە روو بدات لەو شوێنەی دەستنیشانتان کردووە ئامادە بن بۆ ئەوە چاوتان خۆی لەگەڵ تاریکییەکە رێک بخات. ئەوەیان لەیاد بێت لە بارودۆخ کەشوهەوا و تیشکی مانگ لەوانەیە دیمەنی بەرد بارینەکە هەندێک لێڵ بکات.

 

سەرچاوە: nytimes

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved