به‌هۆی خراپبوون و نه‌شیاوی بۆ خواردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی (90) كارتۆن خورما له‌ناوده‌بات و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه. بێوه‌ی ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی 2ی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی كرم هه‌ڵهێنان و كه‌ڕوو كردنیه‌وه، لیژنه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ر (90) كارتۆن خورمای شه‌ش پاكهتیدا گرتووه كه خراپبووهو به‌ها خۆراكییه‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه، له‌به‌رئه‌وه شیاوی خواردن نییه. وتی: رۆژانه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سه‌ردانی دوكان و بازاڕ‌و شوێنه گشتیيه‌كان ده‌كه‌ن بۆ چاودێریكردن و پشكنینی ئه‌و كاڵا‌و شمه‌ك و خۆراكه ماددانه‌ی به هاووڵاتیان ده‌فرۆشرێن. وتیشی: به‌شێك له بازرگان و دوكانداره‌كان، مانگی ره‌مه‌زان به ده‌رفه‌ت ده‌زانن بۆ ساغكردنه‌وه‌ی كاڵا‌و شمه‌كه خراپه‌كان، به‌ڵام لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت به هاوكاری بهڕێوهبهرایهتيیهكانی ته‌ندروستی، ڤێتێرنه‌ری، ئاسایش، چاودێری بازرگانی و لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی رێگریان لێده‌كات. سه‌رۆكی لیژنه‌كه داوای له هاووڵاتیانی شاری سلێمانی كرد، له‌كاتی كڕینی پێداویستییه‌كانی رۆژانه‌دا، به‌وردی سه‌رنج له به‌رواری به‌رهه‌مهێنان و به‌سه‌رچوونی ئه‌و خۆراكه لهقتوونراوانه بده‌ن، له‌كاتی هه‌بوونی خۆراكی ماوه به‌سه‌رچوو، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی لێ ئاگاداربكه‌نه‌وه. ئاماژه‌شیكرد، به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی خورما ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure