د.زانا دزه‌یی پسپۆڕی هه‌ناو له بابه‌تێكیدا ئامۆژگاری و ڕێنمایی گرنگ ڕوونده‌كاته‌وه سه‌باره‌ت به نه‌خۆشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی (ڕه‌بۆ). ئه‌و پزیشكه ده‌ڵێت: ڕه‌بۆ یان "ئه‌سما" به یه‌كێك له نه‌خۆشییه هه‌ره باوه‌كانی سیستمی هه‌ناسه‌دان داده‌نرێت. نزیكه‌ی 350 ملیۆن توشبووی ئه‌م نه‌خۆشییه له سه‌رتاسه‌ری جیهان بوونیان هه‌یه. ساڵانه به‌هۆی نه‌خۆشی ڕه‌بۆ (به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ڕێنمایی پزیشكین و ده‌رمانی ڕێك به‌كارناهێنن) زیاتر له 500 هه‌زار كه‌س به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشییه‌وه، ده‌مرن. بۆ توشبووانی ڕه‌بۆ، تكایه ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه بكه‌ن: *ڕه‌بۆ نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌نه له گه‌وران (له منداڵان ده‌شێ كورتخایه‌ن بێت) و پێویستی به چاودێرییه‌كی ڕێك‌وپێك هه‌یه، ته‌نها به‌كارهێنانی ده‌رمان به‌س نییه‌و ده‌بێ هه‌موو {سێ} مانگ جارێك كه‌سی توشبوو به ڕه‌بۆ، سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕ بكات، گرنگ نییه بارودۆخه‌كه‌ی جێگیره یان نا، هه‌ڵسه‌نگاندن و چاودێریكردن بۆ چاره‌سه‌ری ته‌واوی نه‌خۆشییه‌كه، پێویستییه‌كی حه‌تمییه. *قه‌ڵه‌وی، دژی ڕه‌بۆیه! ئه‌وانه‌ی ڕه‌بۆیان هه‌یه‌و كێشیان زیاده، ده‌بێ كێشیان دابه‌زێنن بۆ كۆنتڕۆڵی ته‌واوی ڕه‌بۆیه‌كه‌یان. *به جوانی و ڕاستی به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌كان به‌تایبه‌ت په‌مپه‌كانی ڕه‌بۆ، زۆربه‌ی جار نه‌خۆش به هه‌ڵه به‌كاریده‌هێنێت، تكایه پرسیار له ده‌رمانساز یان پزیشكی پسپۆڕ بكه بۆ چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی. *بوونی ترشه‌لۆكی گه‌ده (حموزه) و گه‌ڕانه‌وه‌ی ترشی گه‌ده، نه‌خۆشی ڕه‌بۆ خراپتر ده‌كات، ده‌بێ چاره‌سه‌ری ته‌واوی ترشه‌لۆكی گه‌ده بكه‌یت بۆ كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی ڕه‌بۆ. *وه‌رگرتنی پێكوته (ته‌لقیح) ی دژه ئه‌نفله‌وه‌نزا كه هه‌موو ساڵی جارێك ده‌بێت له سه‌ره‌تای وه‌رزی پایز بۆ هه‌موو نه‌خۆشانی ڕه‌بۆ، زه‌روره‌تێكی حه‌تمییه! هه‌روه‌ها وه‌رگرتنی پێكوته‌ی (نیومۆڤاكس) هه‌ر هیچ نه‌بێت ده‌بێت جارێك له ته‌مه‌ن، وه‌ربگیرێت. تكایه ئه‌م دوو پێكوته‌یه ئیهمال نه‌كرێت. خۆشبه‌ختانه ئێستا له زۆربه‌ی بنكه ته‌ندروستییه‌كان و نه‌خۆشخانه‌كان بوونیان هه‌یه. *دووركه‌وتنه‌وه له جگه‌ره، نێرگه‌له كێشان ده‌بێ له ئه‌وله‌ویه‌تی پارێزی نه‌خۆشانی ڕه‌بۆ بێت. *هه‌ندێ حه‌بی ئازارشكێن (موسه‌كنات) ده‌بێ له‌ژێڕ چاودێری پزیشك به‌كاربێت بۆ توشبووانی ڕه‌بۆ. *دووركه‌وتنه‌وه له سپرای موعه‌ته‌ڕ، گسك لێدان، به‌كارهێنانی پاككه‌ره‌وه‌كانی وه‌ك فاست و موعجیزه و... هتد، تۆز‌و خۆڵ و باخچه‌و بای ڕاسته‌وخۆی سپلیت و خواردنی تیژی و تونی، هه‌ندێ پارێزیكردنی سه‌ره‌كین بۆ توشبووانی نه‌خۆشی ڕه‌بۆ. *خواردنه‌كانی وه‌ك سیر، لیمۆ، نه‌عناع، زه‌نجه‌فیل، هه‌نجیر، هه‌نگوین، بۆ ڕه‌بۆ ده‌ركه‌وتووه كه سوودی زۆریان هه‌یه، بۆیه پێویسته ئه‌م خواردنانه له كه‌سی توشبوو به ڕه‌بۆ زیاتر بكرێن. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure