11/5/2020 02:17 PM

شێوەی دانیشن و جۆری کەسایەتی

1
ئەو کەسانەی بەم شێوازە دادەنیشن کەسانی داھێنەرن، بەهرەدارن لە جوڵاندنی هەستی کەسانی دیکە و پێشەنگن، بەدرێژی بیرناکەنەوە لەو بڕیارانەی کە دەیدەن، ئەمەش زۆر کات کێشەیان بۆ دروستدەکات، ئەم جۆرە کەسانە ژیان وەک سەرکێشییەک دەبینن و ئامادەن هەمو ئەزمونێک تاقیبکەنەوە، کەسانێکی کراوەن و بە ئاسانی هاوڕێ پەیدا دەکەن، بەڵام زو کۆتایی بە پەیوەندییەکانیان دەهێنن.

2
ئەم جۆرە کەسانە خاوەنی خەونن، وێنای شتەکان دەکەن، زۆر کات هێندە بیر لە خەونەکانیان دەکەنەوە کە خۆیان لەبیردەکەن، هەروەها کۆمەڵایەتیین و بەئاسانی پەیوەندی لەگەڵ خەڵک دروست دەکەن، زۆر کاتیش خۆیان دەدزنەوە لە دانانی پەیوەندی لەگەڵ کەسانێک کە ئارەزوییان لێی نەبێت، گوێگرێکی باشن، گرنگی بە هەستەکانی خۆیان دەدەن.

3
کەسانێکی شڵەژاون، هەمیشە کێشەیان هەیە لەوەی چۆن خۆیان کۆبکەنەوە، هەمیشە مێشکیان سەرقاڵە، زۆرینەی کات قسەدەکەن بێئەوەی بیر لە وشەکانیان بکەنەوە، بە زویی وەڕس دەبن و بە وردی سەرنجی چواردەور نادەن، بەڵام بە زویی دەچنە دڵی کەسانی دیکەوە، لە پەیوەندی سۆزداریدا زو بێزار دەبن پێویستیان بە کەسێکە لە پشتیان بیت و هانیان بدات.

4
کەسانێکی زیرەکن، زۆر کات بیرکردنەوەکانیان لۆژیکییە، خاوەن بەڵێنن و رێکپۆشن، تەنانەت ماڵەکانیشیان خاوێنە و تەواوی شتەکانیان لەشوێنی خۆی دادەنێنەوە، کەمێک شاراوەن و بەزویی تەواوی شتەکان نادرکێنن، هەروەها راستگۆن و ئارەزویان لە قسەوقسەڵۆک نییە، لە هەمو دۆخێکدا بە ئارامی دەمێننەوە، بە زویی هەڵناچن.

5
ئەم جۆرە کەسانە خاوەن ئامانجن، بەهای پیشەکەیان دەزانن، هەمیشە شتە گرنگەکان لەبەشی سەرەوەی ئامانجەکانیان دادەنێن و بە کەم رازینابن، دەربارەی ژیانی تایبەتیشیان ئارەزو دەکەن هەمیشە ئامانج دابنێن، بۆ نمونە ئامانج بۆ ژیانی سۆزداری و تەندروستییان دادەنێن، دەیانەوێت کەسێکی نایاب بن و بایەخ بە دەرکەوتنیان دەدەن، هەمیشە هیوای ئەوە دەخوازن دەستکەوتی زیاتر بەدەست بهێنن.

 

سەرچاوە: theepochtimes

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved