د.هێمن مه‌حمود ڕاهێنراوی جومگه‌و ڕۆماتیزم له بابه‌تێكیدا هۆكارو چاره‌سه‌ری ڤیتا‌مین D ڕوونده‌كاته‌وه. ئه‌و پزیشكه ده‌ڵێت: ڤیتا‌مین D یه‌كێكه له‌و ڤیتامینانه‌ی له چه‌وریدا ده‌توێنه‌وه، بۆ له‌ش زۆر پێویسته، چونكه یارمه‌تی هه‌ڵمژینی كالسیۆم و فۆسفۆر ده‌دات له ڕیخۆڵه‌دا. ڕوونیشیده‌كاته‌وه، هه‌بوونی ڕێژه‌ی پێویست له ڤیتا‌مین دی و كالسیوم و فۆسفۆر گرنگن بۆ دروستبوون و به‌هێزبوونی ئێسقان و ددان. ڤیتا‌مین دی یارمه‌تی باشتر كاركردنی به‌رگری له‌ش ده‌دات، هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه تازه‌كان ده‌ریانخستووه كه یارمه‌تی كێش دابه‌زاندن ده‌دات و له هه‌ندێك نه‌خۆشی ده‌مانپارێزێت وه‌ك دڵ و شێرپه‌نجه. نیشانه‌كانی كه‌می ڤیتا‌مین دی چین؟ *بێهێزی و زوو شه‌كه‌تبوون *ئازاری ئێسقان و پشت ئێشه *ئازاری ماسولكه *قژ وه‌رین *خه‌مۆكی *دره‌نگ چاكبوونه‌وه‌ی برین هۆكاره‌كانی كه‌می ڤیتا‌مین D چین؟ *كه‌می به‌ركه‌وتنی خۆر *كه‌می سه‌رچاوه‌ی خۆراكی ده‌وڵه‌مه‌ند به ڤیتا‌مین دی *نه‌خۆشی سستی گورچیله‌كان و جگه‌ر، یان كێشه له كۆئه‌ندامی هه‌رس وه‌ك نه‌خۆشی سیلیه‌ك *كه‌م توانایی پێست له دروستكردنی ڤیتا‌مین D باشترین ڕێگا بۆ ده‌ستكه‌وتنی بڕی پێویست له ڤیتا‌مین D چیه؟ *چوونه به‌رخۆر له نیوه‌ڕۆیاندا بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر ٣ ڕۆژ له هه‌فته‌یه‌كدا. ئه‌و خۆراكانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڤیتا‌مین دی چین؟ *گۆشتی ماسی سه‌له‌مون، تونا هه‌روه‌ها ساردین *جگه‌ری ڕه‌شه‌وڵاخ *زه‌یتی جگه‌ری ماسی كۆد *زه‌ردێنه‌ی هێلكه *قارچك *دانه‌وێڵه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند به ڤیتا‌مین D وه‌كو شۆفان *شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ *شیره‌مه‌نیه‌كان به‌تایبه‌تی په‌نیری بزن، شیری سۆیا كه‌سی ئاسایی ڕۆژانه پێویستی به چه‌ند ڤیتا‌مین D یه؟ *400 بۆ 1000 یه‌كه له ڕۆژێكدا پێویسته وه‌ربگیرێ حه‌بی ڤیتا‌مین D كه‌ی بخورێت؟ *باشترین كات خواردنیه‌تی له‌گه‌ڵ ژه‌مێكی سه‌ره‌كی وه‌ك ژه‌می به‌یانیان، چونكه ڤیتا‌مین دی له چه‌وریدا ده‌توێته‌وه، پێویسته دوای خواردنی چه‌ور بخورێت، وه‌ك ماست وشیری پڕ چه‌وری. ئه‌گه‌ر كه‌می ڤیتا‌مین دی چاره‌سه‌ر نه‌كرێت چی ڕووده‌دات؟ *له ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌ر نه‌كردنیدا بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر، ده‌بێته هۆێ ئێسكه‌نه‌رمه‌و پوكانه‌وه‌ی ئێسك و شكاوی خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure