12/5/2020 12:00 PM

درێژەی بەرزەفڕییەکانی LG

بەپێی هەواڵەکان، LG خەریکی پەرەپێدانی مۆبایلێکە کە بەنیسبەت ئەو مۆدێلانەی لە بازاڕدان دیزاینێکی جیاوازی هەیە. ئەم دەزگایە کە ناوەکەی Wingـە شاشەکەی دوو دانەییە و هاوشێوەی پیتی Tـیە.
شاشەی دووەمی ئەم مۆبایلە کە 4 ئینچە لە ژێر شاشەی سەرەکیدا خۆی حەشار دەدا. بە سووڕاندنی شاشەی سەرەکی، پەنێلێکی دیکە دێتە بەردەستی بەکارهێنەر. ئەم دیزاینە دیارە دیزاینی دڵخوازی LGـیە بەڵام زۆر جێی متمانە نییە.
کاتێک ئەم مۆبایلە دەکرێتەوە، دیزاینێکی هاوشێوەی پیتی T دەردەکەوێت و هاوشێوەی دوو دانە باڵن لە دەوروبەری مۆبایلەکە. هێزی ئەم مۆبایلە لەلایەن چیپسێت سنەپدراگۆنی زنجیرەی 700ـەوە دابین دەبێت و کامێرا سەرەکییەکەشی 64 مێگاپیکسڵە.
بیرۆکەی سەرەکی بەکارهێنانی شاشەیەکی بچووک ئەوەیە کە بەکارهێنەر بتوانێ زانیاری زیاتری بێتە بەردەست. بەپێی راپۆرتێکی بڵاوکراوە، بەکارهێنەران دەتوانن لە شاشەکەی سەرەوەدا پێداچوونەوە بۆ ڤیدیۆ یان وێنەیەکدا بکەن و لە شاشەی سەرەکیشدا سەرقاڵی ناردنی مەسیج و شتی لەم چەشنە بن. جگە لەوە دەکرێ بۆ سەیرکردنی ڤیدیۆ لە یوتوب لە شاشەکەی سەرەوە کەڵک وەربگریت و بۆ کۆمێنت کردن شاشەکەی خواردەوە بەکار بهێنیت.
بەپێی راپۆرتی ET News، ئەم کۆمپانیا کۆرییە خەریکی پەرەپێدان بەم مۆبایلەیە و لەئێستادا تایبەتمەندییەکانی بەتەواوی بڵاو نەکردۆتەوە و هەروەها بەتەمایە لە نیوەی دووەمی ئەمساڵدا رەوانەی بازاڕی بکات.

 

سەرچاوە: gsmarena

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved