12/5/2020 12:04 PM

ئامۆژگارییەکانی رۆناڵدۆی مەزن بۆ نیمار

رۆناڵدۆ نازاریۆی ئەستێرەی پێشوی هەڵبژاردەی بەرازیل ئامۆژگاری نەیمار دا سیلڤای هاونیشتمانی دەکات و پشتگیری تەواوی خۆی بۆ ئەو یاریزانە دوپاتدەکاتەوە.
ڕۆناڵدۆ لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی ئاس وتویەتی "باشترین کارێک ئەنجامی بدەیت سەرنجدانە لەسەر ئەوەی كە باشترین ئاستی خۆت پێشكەش بكەیت لە پێناو ئەوەی دوای دەستپێكردنەوەی یارییەكان هەمان ئاستی جارانت هەبێت، بیر لە گرێبەستە خەیاڵییەکان مەکەرەوە، چونکە بەردەوام بابەتی گواستنەوەکان دێن و دەچن".
لە بەشێکی دیكەی قسەکانیدا دیاردەکەی تۆپی پێی دڵنیایی ئەوەی داوەتە نەیمار کە دەتوانێتبەسەر گرفتەكاندا سەركەوێت و بە هێزێكی زۆرەوە بگەڕێتەوە نێو یاریگاكان، بەڵام لە ئێستادا باشترین كارێك بۆی تەكیز كردنی زیاترە لەسەر راهێنانەكان و پاراستنی توانای جەستەیی، چونكە خولی فەرەنسا هەڵوەشاوەتەوە و پێویستە بۆ چامپیۆنس لیگ ئامادە بێت.
لە كۆتایدا ئەو یاریزانە دەڵێت "هیوادارم هەڵوەشاندنەوەی یارییەكانی ئەم وەرزەی خولی فەرەنسی كاریگەری نەرێنی نەبێت لەسەر نەیمار بۆ چامپیۆنس لیگ".

 

خاک _ پشکۆ کامەران



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved