12/5/2020 12:07 PM

ستایلە جوان و ناشیرینەکانی قژی خانمان

قژ یەکێک لە ئەندامە جوانەکانی جەستەی مرۆڤە. ئەم جوانییە بەتایبەتی لە خانماندا زیاتر بەرچاوە  و هەمیشە یەکێک لە پرسە گرنگەکانە بۆیان.
ئەو ستایلی قژەی هەڵیدەبژێریت کاریگەری زۆی لەسەر دەرکەوتنت هەیە. ئەگەر ستایلی گونجاو هەڵبژێریت زیاتر جوانیەکەت دەردەخات، کەوابوو باشتر وایە کاتێک قژت دەبڕیت وریابیت لەوەی چی هەڵدەبژێریت..

باشترینەکان:
*قژی درێژی قات قات، بەتایبەتی بۆ قژی لول ستایلێکی جوان و گونجاوە.

*شەپۆلی نەرم، زیاتر ئەو خانمانەی قژیان خاوە دەتوانن لەرێگەی ئامێری قژ لولکردن بەوشێوەیە بیوەستێنن.

 

*کاری شەپۆلدار، زیاتر بۆ ئەو خانمانە گونجاوە کە روخسارییان خڕە.

*کاری سویدی، ستایلێکی شیک و مۆدێرنە، یەکێکە لە جوانترین ستایلەکان.

خراپترینەکان:
*
شێوە حەوتی، زیاتر لە 90 و سەرەتای 2000 مۆدی ئەو ستایلەبو، بەڵام لە ئێستادا مۆدی نەماوە.

*پەرچەم بۆ ئەو کەسانەی دەموچاوییان پانە، ستایلێکی نەگونجاوە و باشترە لێی دوربکەونەوە، چونکە دەموچاویان پانتر دەردەخات.

*قژی زۆر درێژ، سەرنجراکێشی خانمەکە دەشارێتەوە، ئاساییە قژت درێژ بێت، بەڵام زۆر درێژ گونجاو نییە.

 

 

سەرچاوە: herbeauty

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved