12/5/2020 12:19 PM

چۆنیەتی مەسیج ناردن

لە رابردوودا نامە رۆڵێکی گرنگی لە پەیوەندییە خۆشەویستییەکاندا دەگێڕا. ئەگەر لە دایک و باوکتان بپرسن لەوانە هەندێک بابەتیان سەبارەت بەم جۆرە نامە و کاریگەرییەکانی لە یاد مابێت. نووسینی ئەم جۆرە نامەیە لێهاتووییەکی زۆری پێویست بوو و ئەگەر خۆشت نەتتوانیایە بینووسی، ئەم ئەرکەت بە کەسێکی لێهاتوو دەسپارد. ئێستا ئێمە لە سەردەمی تەکنەلۆژیا داین و نامە کۆنەکان باوی نەماوە، بەڵام دیسانیش دۆزینەوە وشەی رەنگین و چنینیان لە تەنیشت یەک بۆ داگیرکردنی دڵی خۆشەویستەکەمان گرنگە و دەبێ فێری ببین. لەدرێژەدا ئاماژە بە چەند بابەتی کورت ئەکەین لەم بارەیەوە.

گاڵەتەی پێ بکەن
کاتێک بە حاڵەتێکی کۆمیدی گاڵتە بە کەسێک ئەکەیت مەترسە. ئەم کارە دەبێتە هۆی پێکەنینی ئەو و ئیتر وا بیر ناکاتەوە کە تەنها زمانلووسی بۆ ئەکەیت. ئەم کارە متمانەبەخۆییشتان بەرز دەکاتەوە و ئەمەش خۆی تایبەتمەندییەکای سەرنجڕاکێشە.

گاڵتە بە خۆتان بکەن
رێگایەکی ئەمن بۆ ئەوەی بزە بخەنە سەر لێوی خۆشەویستەکەتان ئەوەیە کە بەشێوەیەکی جوان و ئەدەبی گاڵتە بە خۆتان بکەن. ئەم کارە جگە لە دڵخۆش کردنی خۆشەویستەکەت، ورد وردە رووی ئەویش دەکاتەوە و دەست دەکا بە قسە کردن.

زۆر مەسیج مەنێرن
مەسیج ناردنی زۆر قسە و باسی زۆری لێ دەکەوێتەوە. قسە و باسی زۆریش بە ئاراستەگەلی جۆراوجۆردا دەڕوا کە لەوانەیە هەندێکیان باش نەبن بۆ پەیوەندییەکەتان.

هەوڵ بدەن هەمیشە پرسیار بن بۆی

کاتێک باسی خۆت یان هەر بابەتێک بۆ خۆشەویستەکەت دەکەیت، باسی هەموو لایەنەکانی مەکە. بەم کارە هەلێکی دیکە دەرەخسێت بۆ ئەوەی دووبارە قسەی لەگەڵ بکەیەوە و هاوکات پرسیاریشی بۆ دروست دەبێ سەبارەت بە خۆت و قسەکانت و ئەمەش سەرنجی رادەکێشێ بۆ لای تۆ.

 

سەرچاوە: theartofcharm

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved