ژه‌می به‌ربانگ گرنگترین ژه‌می مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه كه پێویسته بایه‌خی پێبدرێت و به‌هێواشی بخورێت و خواردنه‌كان به‌باشی بجورێت و پێویسته مرۆڤ دوای خواردن راسته‌وخۆ پاڵنهكهوێت. له‌باره‌ی باشترین و خراپترین جۆری خۆراكه‌كان بۆ به‌ربانگ، د.كامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی چه‌ند ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه. سه‌ره‌تا ڕۆژوو به‌یه‌ك ده‌نك خورما یان یه‌ك ده‌نك قه‌یسی یان یه‌ك قاش كاڵه‌ك یان دوو بۆ سێ ده‌نك مێوژ بشكێنرێت، له‌گه‌ڵ یه‌ك په‌رداخ ئاوی فێنك یان ئاسایی. باشترین جۆره‌كانی خۆراك بۆ به‌ربانگ 1-یه‌ك قاپی بچووك شۆربا: وه‌ك په‌ڵپینه به‌ترش، شۆربای قارچك، سوپی مریشك، شۆربای سه‌وزه. 2-یه‌ك قاپی بچووك زه‌ڵاته: ته‌ماته له‌گه‌ڵ خه‌یار یان ترۆزی یان كاهوو؛ ئه‌توانرێت هه‌موو سه‌وزه‌یه‌كی تری تێكه‌ڵبكرێت وه‌ك چه‌وه‌نده‌ر، بیبه‌ر، برۆكلی، بیبه‌ر، زه‌نجه‌بیل له‌گه‌ڵ لیمۆ یان سندی. 3-هه‌ر جۆره خواردنێكی ته‌ندروست كه ئاماده‌كرابێت بڕی پێویستی لێ بخورێت. جگه له‌و خواردنانه‌ی خواره‌وه... خراپترین جۆره‌كانی خۆراك بۆ به‌ربانگ 1-كفته یان سه‌روپێ 2- شه‌ربه‌تی گیراوه‌و شه‌ربه‌تی فرێش و خواردنه‌وه گازیه‌كان 3-خۆراكی سوێر‌و پڕبههارات و ترشیات و سوێركراو 4-شیرینی و ئیشی ههویرو سارده‌مه‌نی 5-فاست فوود تێبینی: *پێویسته ڕۆژوانانی به‌ڕێز پابه‌ندی ڕێنمیاییه ته‌ندروستییه‌كانی مانگی ڕه‌مه‌زان ببن و دووربكه‌ونه‌وه له هه‌ڵه باوه‌كان. خاك – ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure