13/5/2020 03:48 PM

پشتگیریی ترەمپ لە "ئیلان ماسک"

لەم ماوەیەدا کرانەوەی کارگەی "فریمانت"ـی تێسلا لە کالیفۆرنیا قسە و باسی زۆری لێکەوتۆتەوە. لەحاڵێکدا کە بەرپرسانی تەندروستیی "ئالامدا" چالاکی دووبارەی ئەم کارگەیەیان قەدەغە کردبوو، بەڵام ئیلان ماسک کارگەکەی کردەوە و ترەمپیش پشتگیری خۆی لەم بابەتە دەربڕیوە.
چەند مانگە دانیشتووانی کالیفۆرنیا بەهۆی کۆرۆناوە خانەنشین کراون و چالاکییەکانی کۆمپانیای ئۆتۆمبێلسازیی تێسلاش وەستێندراوە. لەم رۆژانەی دواییدا "ئیلان ماسک"ـی بەرپرسی باڵای ئەم کۆمپانیایە زەختی خستۆتە سەر بەرپرسان بۆ ئەوەی سەلەنوێ چالاکییەکانیان دەست پێبکەنەوە. رۆژی دووشەممە ئاژانسە هەواڵنێرییە خۆجێییەکان باسیان لەوە کرد کە ئۆتۆمبێلی کارمەندانی ئەم کۆمپانیایە کە حەوشەی کارگەکە دەبیندرێت. ئیلان ماسک ئەم هەواڵەی لە تویتێکدا پشتڕاست کردەوە.
بەیانی دووشەممە بەرپرسانی تەندروستی و پۆلیسی ئالامدا لە راگەیەنراوێکدا گوتیان: "ئەمڕۆ ئاگادار کراوینەتەوە کە کۆمپانیای تێسلا چالاکییەکانی دەست پێکردۆتەوە. ئێمە بە تێسلامان راگەیاندبوو کە تا ئەوە کاتەی بە دەستمان بە پلانی پەسەندکراوی بەرپرسانی تەندروسی رادەگا، ئەم کۆمپانیایە دەتوانێ چالاکییە سەرەکییەکانی خۆی ئەنجام بدات."
ترەمپیش لە تویتێکدا بەم شێوەیە پشتگیری لە ماسک کردووە: "کالیفۆرنیا دەبێ هەر ئێستا ئیزنی کردنەوەی کارگەی تێسلا بدات. ئەم کارە دەکرێ بەخێرایی و بێ مەترسی ئەنجام بدرێت."
ئیلان ماسک رۆژی شەممە هەرەشەی لە بەرپرسانی کالیفۆرنیا کردبوو کە ئەگەر ئیزنی کردنەوەی کارگەکەم پێ نەدەن، ئەم کارگەیە دەگوێزمەوە بۆ "نۆڤادا" یان "تەگساس".

 

سەرچاوە: cnbc

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved