13/5/2020 03:51 PM

یۆرگن کلۆپ باسی میسی و رۆناڵدۆ ئەکات

یۆرگن کلۆپی ئەڵمانی و راهێنەری یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزیی، لە نوێترین لێدوانیدا باسی جیاوازییەكانی نێوان کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی و لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی دەكات.
لە نوێترین لێدوانیدا کە تۆڕی "ڕوسیا سپۆرت" بڵاوكردۆتەوە، کلۆپ دەڵێت "كاتێك كریستیانۆ دەبینم هەست بەوە دەكەم كە ئەو یاریزانە لە روی توانای جەستەیی و لێدانی سەرو خێراییەوە یاریزانێكی كامڵترە، بەڵام كاتێكیش مێسی دەبینم بە جەستەیەكی لاواز و لەگەڵ ئەوەشدا لە رابردودا بەدەست نەخۆشییەوە ناڵادوێتی، ئەمە وا دەكات مێسیم پێ سەرسوڕهێنەرتر بێت و كەمێك زیاتریش خۆشمبوێت".
كلۆپ دەشڵێت "مێسی لە نێو یاریگادا جیاوازەی و زۆر بە ئاسانی كارەكانی ئەنجام دەدات، ئەمەش وایكردوە سەرسوڕهێنەرتر دەربكەوێت، بەڵام نكۆڵی لەوەش ناكرێت كە كریستیانۆ یاریزانێكی مەزن و لێهاتوە".
لە شێكی دیكەی لێدوانەكەیدا كلۆپ دەڵێت، ماوەی چەند ساڵێكە لە شاری لێڤەرپوڵ لە ناوچەیەك دەژیم كە ماڵی ستیڤن جیراردیش لەو ناوچەیە و زۆر لە یەكەوە نزیكبوین، بەڵام من ئەوەم نەزانی بو، تا لە ماوەی كەرەنتینەدا كاتێك دەچومەدەر بۆ پیاسە كردن دەمبینی لەگەڵ خێزانەكەی و 6 بۆ 7 جار پێكەوە قسەمان كرد، دەتوانم بڵێم كەرەنتینە ئەو خاڵە پۆزەتیڤەی بۆ من هەبو.

 

خاک _ پشکۆ کامەران



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved