13/5/2020 03:52 PM

نرخی گالاکسی فۆڵد لایت ئاشکرا بوو

بەپێی زانیارییەکانی "مەکس وین باخ" گالاکسی فۆڵ لایت کە ناوە نهێنییەکەی "Winner 2"ـە بیرگەی 256 گێگابایتی و چیپسێت سنەپدراگۆنی 865ـی لەسەر جێگیر دەکرێت. ئەم مۆبایلە پشتگیری لە تۆڕی 5G ناکات. ئەم سەرچاوەیە هیچ زانیارییەکی سەبارەی بە رامی ئەم مۆبایلە نەخستۆتە روو، بەڵام چاوەڕوان دەکرێ سامسۆنگ رامی 8 و 12 گێگابایتی بۆ ئەم بەرهەمە نوێیە دابین بکات.
شاشەی ئەم مۆبایلە توێژی شووشەیی ناسک واتە UTGـی نابێت و سامسۆنگ بۆ کەم کردنەوەی تێچووەکان توێژێکی لاستیکی بەکار دەهێنێت.
سامسۆنگ جگە لەم مۆبایلە، پەردە لەسەر زنجیرەی دووهەمی گالاکسی فۆڵدیش لادەدا. تا ئەمڕۆ هەواڵ و راپۆتێکی زۆر سەبارەت بە گالاکسی فۆڵد 2 بڵاوکراونەتەوە و بەشێکیان باس لەوە دەکەن کە ئەم دەزگایە پشتگیری لە قەڵەمی S Penـیش دەکات.
بەپێی سەرچاەی ئاماژەپێکراو نرخی گالاکسی فۆڵد لایت 1099 دۆلار دەبێت و نرخی گالاکسی فۆڵد 2 لەوانەیە 1980 دۆلار بێت.

 

سەرچاوە: sammobile

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved