13/5/2020 03:54 PM

زیانەکانی زۆرخۆری

زۆر خۆری لە یەک ژەم خۆراکدا یان بە درێژایی رۆژ دەبێتە هۆی ئەوەی رێژەیەکی زۆر لە کالۆری بەدەستبھێنیت، هەروەها زۆر خۆری یەکێکە لەو خوە خراپانەی ئاسان نابێت دەسەتبەرداری ببیت، بەڵام وازهێنان لێی چەندین سودی گرنگ بە جەستە دەبەخشێت، بەردەوامبون لەسەری بە حەوت رێگە زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت. لەدرێژەدا هەندێک لە زیانەکانی ئەم رەفتارە نەگونجاوە دەخەینە روو.

_بەهۆی ناهاوسەنگی کالۆری لە خۆراکەکانت، چەورییەکی زۆر لە جەستەدا کۆدەبێتەوە، دەبێتە هۆی قەڵەوی.

_مەترسی توشبون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان زیاد دەکات، وەکو نەخۆشی دڵ، شەکرە، جەڵتەی مێشک و دڵ.

_کاریگەری لەسەر مێشک دروست دەکات، خانەکانی مێشک ناچالاک دەکات و یادەوەری لاواز دەکات.

_بەهۆی ئەوەی پەستانێکی زۆر دەکەوێتە سەر گەدە، ئەگەری هەیە توشی دڵتێکەڵهاتن و رشانەوە ببیت.

_شەکری خوێن پاش خواردنی ژەمێکی گەورە لەناکاو دادەبەزێت، ئەمەش دەبێتە هۆی هەستکردن بە شەکەتی، نارێکی لە لێدانی دڵ و سەرئێشە.

_وادەکات هەست بە ماندوبون بکەیت و بخەویت، کە خەوتن لەدوای نانخواردن زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت.

_دەبێتە هۆی ناهاوسەنگکردنی هۆڕمۆنی لێپتین، کە بەرپرسە لە کۆنترۆڵکردنی ئارەزوی خواردن.

 

سەرچاوە: healthline

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved