13/5/2020 10:17 PM

ئەو پەتاتانەی چەكەرەیان كردووه یان سەوزبوونەتەوە‌ زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت

بەهۆی چەكەرەو دووبارە سەوزبوونەوەی، لیژنەكانی قائیمقامیەت‌ دەست بەسەر بڕێك پەتاتەدا دەگرن‌ و پسپۆرانی بواری خۆراكیش هۆشیاری دەربارەی نەخواردنی ئەوجۆرە پەتاتە بە هاووڵاتیان دەدەن.

هاوڕێ قادر سەرۆكی لیژنەی كۆگاكانی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: بەهۆی چەكەرەكردن و دووبارە سەوزبوونەوەی، لیژنەكە‌ لە كۆگایەكی كارگەیەكی دروستكردنی جپسی پەتاتە، دەستی بەسەر بڕی (250) كیلۆگرام پەتاتەدا گرتووە.

وتیشی: خاوەنی شوێنەكە سەرقاڵی نۆژەنكردنەوەی كارگەكەی بووە، بەڵام ئەو بڕە پەتاتەی لەناونەبردو بەنیازبووە بەكاریبهێنێت بۆ دروستكردنی جپس.

ئاماژەی بەوەشكرد: بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی، دەست بەسەر پەتاتەكەدا گیراوەو لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە لەناودەبرێت و خاوەنەكەشی روبەڕووی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

بەپێی رێنماییەكانی پسپۆڕانی بواری خۆراك، خواردن و بەكارهێنانی ئەوجۆرە پەتاتەی چەكەرەی كردبێت، نابێت بخورێت، لەوبارەیەوە لەشكر حەمید ئەندازیازیاری خۆراك و سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: ئەو پەتاتانەی چەكەرەیان كردووه یان سەوزبوونەتەوە‌ یان نەرم بووە یاخود لە زەویدا زۆر ماوەتەوه، شیاوی خواردن و رواندنەوە نیەو زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت.

وتیشی: بەهۆی شێوازو ماوەی عەمباركردن و بەكارهێنانی ماددە قڕكەرەكان، مادەكانی (سۆلانین) و (ئەلفا كانونین) دروستدەكات، ئەمەش دەبێتە هۆی كارلێكی كیمیایی و سەوزبوونەوەو چەكەرەكردن و گۆڕینی كاربۆهیدات بۆ شەكرەكان، لەشی مرۆڤ توشی ژەهراویبوون دەكات.

روونیكردووەتەوە:  پەتاتە نابێت لە شەش مانگ زیاتر هەڵبگیرێت، لەبەرئەوەی پلەی گەرماو شێ‌ زیانی پێدەگەیەنێت و جۆرە ماددەی (دایۆكسین) و (سلیكات) دروستدەكات كە ماددەی ژەهرییەو زیانی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیه.

لەشكر حەمید هۆشیای بە هاووڵاتیان دەدات لە نەخواردنی پەتاتەی ‌چەكەرەكردو دەڵێت: پێویستە ئەگەر پەتاتە چەكەرەی كرد یان سەوزبوو بەهیچ جۆرێك نەخورێ.

خاك - راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved