به‌پێی دوایين ئاماره ڕهسمیيهكان، ژماره‌ی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهان گه‌یشتۆته زیاتر له چوار ملیۆن و 354 هه‌زار كه‌س. ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌شی به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه بوونه‌ته قوربانی 293 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند، هه‌روه‌ها زیاتر له یه‌ك ملیۆن و 613 هه‌زار توشبوو چاكبوونه‌ته‌وه. ئه‌مریكا به یه‌كه‌م وڵاتی زه‌ره‌رمه‌ندبوونی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهان داده‌نرێت و زیاتر له یه‌ك ملیۆن و 408 هه‌زار توشبوو له‌و وڵاته تۆماركراوه‌و زیاتر له 83 هه‌زار كه‌سیش بوونه‌ته قوربانی. هاوكات ئیسپانیا له پله‌ی دووه‌مدایه و زیاتر له 269 هه‌زار حاڵه‌تی توشبوون به كۆرۆناو زیاتر له 26 هه‌زار قوربانی له‌و وڵاته تۆماركراوه و له رووسیاش زیاتر له 242 هه‌زار توشبوون به كۆرۆنا تۆماركراوه. له به‌ریتانیاش زیاتر له 226 هه‌زار توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆناو زیاتر له 32 هه‌زار قوربانی تۆماركراوه‌و له وڵاتی ئیتاڵیا زیاتر له 221 هه‌زار توشبوو تۆماركراوه‌و زیاتر له 30 هه‌زار كه‌سیش له‌و وڵاته‌دا بوونه‌ته قوربانی. خاك - ڕاگه‌یاندنی ته‌ندروستی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure