به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی زه‌هیڵی ئه‌مریكی، سومیا سوامینازان یه‌كێك له گه‌وره زانایانی سه‌ر به رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاندووه، ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رده‌وام به جیهاندا ده‌سوڕێته‌وه‌و پێیوایه تا چوار بۆ پێنج ساڵی تر مرۆڤ به‌دوای رێگا چاره‌یه‌ك بۆ كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسه‌كه ده‌گه‌ڕێن. ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه دووریش نییه مرۆڤ هه‌رگیز نه‌توانێت كۆرۆنا بنبڕ بكات، راشیگه‌یاندووه كه پێویسته ئه‌و راستییه بخرێته‌ڕوو كه تائێستا هیچ كه‌سێك ناتوانێت پێشبینی بكات، كه‌ی مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆتاییان پێدێت. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure