15/5/2020 11:04 PM

پزیشكێك: كۆرۆنا تەواو دەبێت و شەپۆلی دووەم نابێت

پزیشكێكی فەرەنسی بەناوبانگ ئاشكرایكرد: كۆرۆنا تەواو دەبێت و شەپۆلی دووەمی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە نابێت.

د.دیدیە راوول پزیشكی بەناوبانگی فەرەنسی و  سەرۆكی بەشی نەخۆشیيە گواستراوەكان لە نەخۆشخانەی مارسیلیا بڵاویكردەوە: ڤایرۆسی كۆرۆنا نزیكبۆتەوە لە تەواوبوون و بەدووری زانی شەپۆلی دووەمی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە رووبدات، كە بەهۆیەوە تائێستا زیاتر لە 300 هەزار كەس لە سەرتاسەری جیهان بوونەتە قوربانی.

ئەو پزیشكە فەرەنسیيە لە تۆڕی تویتەر بڵاویكردەوە: بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بە شێوەیەكی بەرچاو پاشەكشەی كردووەو پێشبینی كرد رێژەی توشبوون بە شێوەیەكی زۆر فراوان تۆمار نەكرێت، بەڵكو قەیرانەكە بەرەو كۆتایی بڕوات.

راشیگەیاند: سەرجەم ئاماژەكان بەڵگەن لەسەرئەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرەو كۆتایی دەڕوات و هەندێك حاڵەت لێرە و لەوێ دەردەكەوێت، بەڵام جارێكی دیكە شەپۆلی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە هاوشێوەی رابردوو نابیننەوە.

خاك - پوكمیدیا




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved