15/5/2020 11:08 PM

فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر دوادەخرێت

بەهۆی کاریگەری قەیرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەسەر تەواوی چالاکی و ڕووداوە گرنگە سینەماییەکانی جیهان، سی و هەشتەمین خولی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجریش لە ساڵی 2020 بەڕێوەناچێت و بۆ ساڵی داهاتوو دواخرا.

محەمەد مێهدی عەسگەرپوور دەبیری سی و هەشتەمین خولی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر لە وڵاتی ئێران ڕایگەیاند: بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە ئاستی جیهاندا لە ماوەی ئەم 3 مانگەی دواییداو دوای لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان لە مانگی ڕەشەمەی ساڵی 1399 (مارچی 2020)، وا دیاربوو ئیمکانی بەڕێوەچوونی سی و هەشتەمین خولی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر بەجیاتی کۆتایی مانگی خاکەلێوەی ساڵی 1399 (ناوەندی ئەپرێلی 2020) لە ناوەندی مانگی جۆزەردانی ساڵی 1399 (ناوەندی جوونی 2020) بوونی هەیە، بەڵام ڕەوتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بە شێوەیەک چووە پێشێی کە هەندێک لە فیستیڤاڵە جیهانییەکان کە لە نیوەی یەکەمی ساڵدا بەڕێوەدەچن و لە تەقویمی فیستیڤاڵە جیهانییەکاندا تۆمارکرابوون، وەستان و یا ئەوەی کە بۆ کاتی دیکە دواخران.

ڕاشیگەیاند: لە ئێستادا بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئیمکانی بەڕێوەچوون نیوەی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر لەڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بوونی هەیەو بەشێکی بەرچاو لە ڕەوتی ئیجرایی فیستیڤاڵ، وەکو هەڵبژاردنی فیلمەکانی بەشە جۆراوجۆرەکان و هەروەها دیزاینی بەشی ژێرخانی نوێی ئەنجامدراوە، بەڵام ئامادەنەبوونی زوربەی فیلمسازەکان و کاربەدەستانی بیانی کە بەشێکی زۆریان لە وڵاتانی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنان و هەروەها بارودۆخی ناوخۆی ئێران، دوای هەواهەونگی لەگەڵ د.حسێن ئینتزامی سەرۆکی ڕێکخراوەی سینەمایی ئێران و هەروەها فیاپف FIAPF (فیدڕاسیۆنی نێودەوڵەتی ئەنجومەنی بەرهەمهێنەرانی فیلم)، بەڕێوەچوونی سی و هەشتەمین خولی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر لە ساڵى 2020 کەنسڵ کراو هەر لە ئێستاوە کارئاسانی پێویست بۆ بەڕێوەچوونی ئەم ڕووداوە سینەماییە لە مانگی جۆزەردانی ساڵی 1400 (2021) کراوە.

خاك - مەنسوور جیهانی 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved