عەلی حسەینی خوێندنه‌وه‌ی "ڕۆمانی کۆبانی"ی جان دۆست و هه‌روه‌ها ئاماژه‌یه‌ک به ده‌قی به‌هێزی سۆرانیی ئه‌م ڕۆمانه به قه‌ڵه‌می وریا غه‌فووری پێشترسێ هه‌نگاو و سێداره‌یه‌ک، وه‌هه‌روه‌ها عه‌شیقی وه‌رگێڕی جان دۆستم خوێندبووه‌وه و لهسێحری خه‌یاڵ و وشه‌ی ئه‌و ڕۆماننووسه ڕامابووم. نووسه‌ر له‌زه‌مه‌نی ڕابردوودا به‌شێوه‌یه‌کی زۆر شیاو ئه‌سپی خه‌یاڵی خۆی لنگ ده‌دا و بەجوانی به‌کۆڵانه‌کانی دیرۆکدا دێت و ده‌چێت. ئه‌مه له‌حاڵێکدایه که هیچ ئه‌زموونێکی هه‌سته‌کی و حوزووریی له‌و ڕابردووانه و له ڕووداوگهلهی ناو ئه‌و ڕۆمانانه‌ی نووسیونی، نییه و ته‌نیا له ڕێگه‌ی خوێندنه‌وه و بیستنی زاره‌کییه‌وه ماکی سه‌ره‌کیی بابه‌ته‌که‌ی به‌ده‌ستهێناوه و بۆ بواری جوانیناسی و په‌ره‌پێدانی ده‌قی ڕۆمانه‌کانیش له وزه‌ی به‌هێزی خه‌یاڵ و داهێنان که‌ڵكی وه‌رگرتووه. وزه‌ی خه‌یاڵ بووه‌ته هۆی ئه‌وه که نووسه‌ر له‌و په‌ڕی کارامه‌ییدا کات و ڕووداوی ڕابردوو له هه‌نووکه‌دا ئاماده بکات و به‌رده‌نگ به‌هۆی ئه‌زموونی چڕ‌وپڕ و توانایی نووسه‌ره‌وه خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و بهشگهله له مێژوو له ده‌قێکی داستانی‌دا بۆی ببنه خواردنه‌وه‌ی ئاوێکی ڕوون و وا هه‌ست بکات ده‌توانێ زۆر سانا له قوژبنه‌کانی دیرۆک سه‌ر ده‌ربێنێ و به‌هۆی گۆشه نیگای به‌هێزی نوسه‌ره‌وه مانیتۆرینگێکی تۆکمه به‌سه‌ر ڕابردوودا به‌ده‌ست بێنێ. به‌و دوو ئه‌زموونه‌وه که لهنووسهرم دیتبوو به‌ر له خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمانی "کۆبانی" ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌م هه‌بوو که ده‌بێ ڕۆمانی کۆبانی جیهانێکی زۆر جیاوازتر بێت و هه‌روه‌هاش بوو. ئه‌گه‌ر له‌وێدا نووسه‌ر له هێزی خه‌یاڵ و بیستن و خوێندنه‌وه که‌ڵكی وه‌رگرتبوو لێره‌دا له ناو جه‌رگه‌ی ڕووداودایه و تا سه‌ر ئێسقان هه‌ستی به‌بێ بنیی کاره‌ساته‌که کردووه. له‌ڕۆمانی کۆبانی دا نووسه‌ر تراژیدیایه‌کی گه‌وره‌ی کردووه به دهسپێنچکی نووسین و له‌هه‌موو سه‌رگه‌ردانییه‌کانی گه‌لی کورد و سه‌رلێشێوایی ئێستاکه‌ی و هه‌روه‌ها لهخۆنهویستییهکان و دووڕوویی و درۆی لایه‌ن و حیزبه‌کان به وردی ئاوڕ ده‌داته‌وه. ده‌قی ئه‌م داستانه پێمان ده‌ڵێ تا کورد ته‌بایی و یه‌کڕیزی نه‌کات به مه‌شخه‌ڵی ڕێگا ناتوانێ هه‌نگاوێک به‌دروستی به‌ره‌و پێش هه‌ڵگرێ. ئه‌م ڕۆمانه ئاگامان ده‌کاته‌وه که ئه‌گه‌ر هه‌موو دنیا داعش له کورد ڕاست که‌نه‌وه و به‌ریده‌نه ماڵ و گیان و نامووسی و بیانهه‌وێ هێلانه‌ی لێ بشێوێنن با بیکه‌ن، به‌ڵام لایه‌نێ وه‌ک په‌که‌که بۆ ده‌بێ خۆپیشانده‌رانی کوردی کۆبانی و شوێنه‌کانی دیکه له‌و ڕاده‌ست کردنه واتادار و خێرای ده‌سه‌ڵات و به‌جێهێشتنی ناوچه کوردییه‌کان له لایان سووریاوه، بداته به‌ر ده‌سڕێژ و خوێنیان بڕێژێت و لاپهڕهيیهکی دیکه به خه‌یانه‌ت به مێژووی ئاژن له خه‌یانه‌تی کورد زیاد بکات. به‌ر له‌وه‌ش که ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی واته داعش هێرش بێنێ، ئه‌و هێزه باکوورییه کوردییه به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رسوڕهێنه‌رانه بڕیاری سه‌ره‌کی له ده‌ستی ئه‌و هێزه ناوخۆییه‌ی به‌شی ڕۆژاوا که به‌هۆی تێنهگلاوی له درۆ و دووڕووییه‌وه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی لێده‌کرێ بڕیارێکی نه‌ته‌وه‌یی تر و دڵسۆزانه‌تر بدات،ده‌ردێنێ. ئه‌وه‌یه که ده‌سبه‌جێ بۆ ده‌سته‌به‌ربوونی ئامانجی سووریا و هه‌ندێ لایه‌نی تر چوارسه‌د گوند بۆ داعش چۆڵ ده‌کرێ. شه‌ڕ ده‌کێشرێته ده‌روازه‌ی کۆبانی و بهپێداگرییهکی که‌لله‌ڕه‌قانه پاش ڕاده‌ستکردنی چوارسه‌د گوند ده‌یه‌وێ شار بکات به قه‌ڵای به‌رخودان به‌ڵام له ڕاستیدا به‌م کاره ئیراده‌ی گشتی ده‌ڕووخێ و سه‌دان و بگره هه‌زاران گه‌نجی وه‌ک ڕه‌وشه‌ن حهمزراڤ ده‌بنه قوربانیی سیناریۆیه‌ک. به‌ڵێ، ڕووداوه‌کانی ڕۆمانه‌که ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێن که باڵێکی کورد بووه‌ته هۆکار تا ئه‌م سیناریۆیه دروست ببێت و خه‌یانه‌تێکی تاڵی دیکه له مێژووی کوردا تۆمار بکرێت. ئه‌م ده‌قه‌ی نووسه‌ر ده‌نگی له گه‌روودا گیرکردووی نه‌ته‌وه‌یه‌که که ده‌یه‌وێ بڵێ چیدی خه‌یانه‌ت و دووڕوویی به‌سه. نووسه‌ر له ڕێگه‌ی که‌سایه‌تیی حهمزراڤی موهاجیرهوه ڕابردوو به ئێستاوه گرێ ده‌دا و جارێکی تر شۆڕشی شیخ سه‌عیدمان وه‌بیر دێنێته‌وه و ئه‌و ڕاستییه حاشا ههڵنهگرهمان پێ ده‌ڵێ که له‌وه‌ته‌ی کورد هه‌بووه ده‌ستی ناوه‌کی بووه‌ته هۆی په‌رش و بڵاوی و لێک پچڕانی و هێز و وزه‌ی له کینه‌ی ناوخۆ و شۆفاریدا به‌کار هێناوه و ئه‌و خه‌یانه‌ته‌ی که له شێخ سه‌عید و سه‌ید ڕه‌زا و هاوڕێیانیان کرا جارێکی تر و به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاوتر و پڕکاره‌سات تر دووپات ده‌بێته‌وه. وا پاش به‌ده‌سته‌وه‌دانی چوارسه‌د گوند شار له شانۆییه‌کدا ده‌بێته وێرانه و له‌م ڕێگه‌وه به به‌ر چاوی هه‌موو جیهانه‌وه هێزێکی زۆری مرۆیی و هه‌ر وه‌ها خه‌ڵكی سیڤیل له ناو ده‌چه‌ن به بێ ئه‌وه‌ی تروسکانهوهیهک بۆ دواڕۆژ به‌دی بکرێ. بێجگه له‌مه‌ش وێرانیی شار ئیراده‌ی گه‌ل بۆ هێرشه‌کانی دوایی که‌م ده‌کاته‌وه و ئه‌و ئه‌گه‌ره له ئارادایه که ئاسۆیه‌کی ڕوون بۆ خۆگرتنه‌وه به‌دی نه‌کرێته‌وه. ئامانجی شیاوی نووسه‌ر له نووسینی ئه‌م ڕۆمانه ئه‌وه‌یه که ده‌یه‌وێ له ڕێگه‌ی ڕاویی سه‌ره‌کی،جانه‌وه، هه‌ر وه‌ها جارجاریش زانای گشته‌وه، ئه‌و کاره‌ساتانه‌ی که له‌کۆبانی و ده‌ور و به‌ری ڕوو ده‌ده‌ن وه‌ک ژینۆساید به جیهان بناسێنێ. ئه‌و به ڕوونی له‌وه ئاگاداره که کورد به‌هۆکارگه‌لێک وه‌ک دووڕوویی، خه‌یانه‌ت، خێڵه‌کی بوون، ئابووری لاواز، سیاسه‌تی گه‌مژانه و زۆر هۆکاری تر نه‌یتوانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال بهژینۆساید بناسێنێ تا له‌و ڕێگه‌وه خۆی له ده‌سته‌به‌ربوونی کیانێکی سیاسی نزیک کاته‌وه. خه‌یانه‌تی شه‌نگال به خه‌یانه‌تی کۆبانییه‌وه گرێ ده‌دا و هه‌موو ئاکاره خراپه‌کانی سیاسه‌توانانی کوردمان وه‌بیر دێنێته‌وه تا ئاگامان کاته‌وه یه‌کڕیزی گرینگ‌ترین خاڵه بۆ پێکهێنانی کیانێکی سیاسی. نووسه‌ر له‌م ڕۆمانه‌دا به شێوه‌یه‌کی هه‌ست بزوێن و به ڕاتڵه‌کانی زۆره‌وه ماڵ وێرانی و بێ ده‌ره‌تانیی تاکی کورد له‌ڕۆژئاوای کوردستان نیشان ده‌دا که سه‌رله‌به‌ری ماڵوێرانی و ئاوارهییهکانی کورد وه‌کوو داڕمانی ئهیلوول، کۆڕه‌وی نه‌وه‌ده‌کان و... وه‌کوو بیره‌وه‌رییه‌کی تاڵ به ئه‌زموونی نوێی به‌رده‌نگ زیاد ده‌بن؛ ئه‌م بیرخستنهوانهش ئه‌و ڕاستییه ده‌گه‌یه‌نن که ده‌ستێکی باوکانه‌ی ناوه‌کی پێویسته تا خه‌یانه‌تمان لێ دوور بخاته‌وه و سامان بگرین. ئاستی ڕاتڵهکانهکه له به‌شی تایبه‌ت به خه‌دیجه‌دا که به چ شێوه‌یه‌ک کوڕه ساواکه‌ی و مێرده‌که‌ی هاوکات له ئاوی ئیجه‌دا له ده‌ست ده‌دا ئه‌وه‌نده زۆره که له‌وانه‌یه خوێنه‌ر خۆی پێ نه‌گیرێ و ناوشیارانه فرمێسکی بێته خواره‌وه. به‌ڵێ، ڕاوی، جان، سه‌ر به‌هه‌موو شوێنێکدا ده‌کات و هێز به بیره‌وه‌ریمان ده‌دات تا ڕووداوه چاک و خراپه‌کان وه‌بیربێننه‌وه. ئێسک و پرووسکی لایه‌ن و حیزبه‌کان له باشوور و باکوور ده‌هاڕێ و دهروازهگهلێ له ڕه‌خنه بۆ تاکی کورد ده‌کاته‌وه که بتوانن ئاواڵه بمێننه‌وه بۆ دواڕۆژگهلی دوور و به‌و ساناییه‌ش کڵاوی حیزب و لایه‌نه‌کان نه‌چێته سه‌ریان تا هه‌وساری ئه‌و لایه‌نگه‌له بتوانێ به ڕاده‌یه‌کی به‌رچاو له ده‌ستی ئیراده‌ی گشتیی گه‌لدا بێت؛ که ڕه‌نگه ده‌سته‌به‌ربوونی ئه‌مه‌ش بێ خوێندنه‌وه‌ی تاکی کورد له ڕابردوو و ئێستا و داهاتوو، هه‌ر وه‌ها بێ ته‌یار بوونی به بیرکردنه‌وه‌ی قووڵ، له‌وانه‌یه تا ڕاده‌یه‌کی زۆر نائه‌گه‌ر بێت. ده‌رباره‌ی که‌سایه‌تییه‌کانی ڕۆمانه‌که ئه‌وه بڵێم که نووسه‌ر له پێگه‌یاندن و گرینگی دان به‌که‌سایه‌تییه‌کان زۆر ڕێکوپێک هه‌ڵس و که‌وتی کردووه و هه‌رکه‌س هه‌رچیی لێ ده‌وه‌شێته‌وه وه‌ها ده‌ینوێنێ. ئامانج له‌وه‌ش که که‌م و زۆر هه‌موو که‌سایه‌تییه‌کان له ناو ده‌چه‌ن ڕه‌نگه ئه‌وه بێت که نووسه‌ر له‌م ڕێگه‌شه‌وه ویستبێتی ئاستی ژینۆسایده‌که به‌شێوه‌یه‌کی قووڵتر بنوێنێ و جیهان ئاگا بکاته‌وه که کاره‌ساته‌که زۆر قووڵه. مه‌تین که له ڕیزه‌کانی گریلای په‌که‌که‌دایه گفت و لفتی وا ده‌نوێنێ که بێ که‌م و زیاد بیرۆکه و ئامانجه‌کانی حیزب دووپات ده‌کاته‌وه؛ به‌و واتایه که ده‌بێ هه‌موو شت له خزمه‌تی ئامانجه‌کانی حیزب‌دا بێت و تاک بۆی نییه سه‌ربه‌خۆ و به‌ده‌ر له ئامانجه‌کانی حیزب هیچ چه‌شنه بیرۆکه و بیرکردنه‌وه‌یه‌کی هه‌بێت. به بێ ئه‌وه‌ی بیر کاته‌وه که حیزبه‌که‌ی ساڵه‌هایه له خاکی دوژمنی سه‌ره‌کیدا، واته تورکیا که‌مترین چالاکیی نواندووه؛ ئه‌مه له حاڵێکدایه له به‌شگه‌لی تر له‌هه‌موو ڕووداوه‌کاندا که‌م و زۆر ڕۆڵی سه‌ره‌کیی هه‌بووه؛ ئه‌مه‌ش پێویستی به بیرکرنه‌وه‌یه که به‌داخه‌وه تاکی حیزب بۆی نییه بیری لێبکاته‌وه. باران که هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ڕوانگه‌یه‌کی تا ڕاده‌یه‌ک دژ به ئایینی هه‌یه تا کۆتایی هه‌ر وا ده‌مێنێته‌وه و له ئه‌نجامدا ده‌بێته قوربانیی زه‌بر و زه‌نگی سه‌رچاوه‌گرتوو له ئایدیۆلۆژیاوه و له لایان پیاوانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامییه‌وه به ناخۆشترین شێوه ده‌کوژرێ. وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دیار بێت ترسی له چیه و چاره‌نووسی خۆی لێ ڕوون بێت، ئه‌وه‌یه ئه‌و لایه‌نه‌ی که به مه‌ترسیی داده‌نێ ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی نه‌هێڵێ ئاره‌زووه‌کانی له‌م جیهانه‌دا ده‌سته‌به‌ر ببێت و وه‌ک ئاشقێ بژی. ڕه‌وشه‌ن به دڵێکی بێگه‌رده‌وه له ڕێگه‌ی پارێزگاری له نامووس و شه‌ره‌ف و نیشتماندا گیان به‌خت ده‌کا. خه‌دیجه به‌و چاره‌نووسه ناخۆشه گرفتار ده‌بێ و له ئه‌نجامدا خۆی ده‌کوژێ. حه‌مه که وه‌ک ئه‌وانی دی ئه‌وه‌نده بیر له هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌و شتانه ناکاته‌وه له ئه‌نجامدا ئه‌شق به دایکی ده‌بێته هۆی ئه‌وه تا له‌سه‌ر سنوور مناڵه‌کانی جێ بێڵێ و دایکی گه‌ڕێنێته‌وه بۆ شار و له ژێر بوردوماندا گیان بسپێرێ. خانێی دایکیان که کۆڵه‌که‌ی ماڵه‌که‌یه لێره‌شدا ڕۆڵی هه‌مان کۆڵه‌که ده‌گێڕێ و نایهه‌وێ ئاودیوی سنوور بێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه ناو شار تا له‌نیزیکی کچ و کوڕی شه‌رڤانیدا بمرێ. له‌وه‌ند که له‌سه‌ره‌تاشدا بیری نیشتمانیی هه‌یه له ڕیزی پێشمه‌رگه‌دا بۆ پارێزگاری له شه‌نگال گیانی خۆی به‌خت ده‌کا. ئایشێ وه‌ک هێمای ژنێکی خۆڕاگری کورد کاتێ ده‌گه‌ڕێته‌وه و ده‌که‌وێ به‌سه‌ر شاری کاولدا زۆر وره‌ی خۆی له ده‌س نادا و گه‌ره‌کیه‌تی ڕێگه‌یه‌ک وه‌دۆزێ بۆ بژیوی خۆی و سێ منداڵه‌که‌ی؛ ئه‌ویش خۆی و سێ منداڵه‌که‌ی له‌گه‌ڵ خه‌زووری، موسلیم حهمزراڤ، به ده‌ستی داعش ده‌کوژرێن. زیاد که جیا له‌بنه‌ماڵه‌ی حهمزراڤه و که‌سایه‌تییه‌کی عه‌ره‌به وله‌ڕیزی داعشدایه، نووسه‌ر به ڕێزه‌وه ناوی لێ ده‌با و له ئه‌نجامدا دێته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه که ڕێگه‌که‌ی هه‌ڵه بووه و خۆی ده‌کوژێ. به بڕوای من که‌سایه‌تیی سه‌ره‌کیی ئه‌م ڕۆمانه موسلیم حهمزراڤ باوکی بنه‌ماڵه‌ی حهمزراڤه، ئه‌م که‌سایه‌تییه تا کۆتایی ده‌مێنێته‌وه و له زۆربه‌ی پێوه‌ندییه‌کاندا ئاماده‌یه. ئه‌و له‌سه‌ر سنوور کاتێ که چاوی له‌شه‌ڕی کۆبانییه ئارام و ئۆقره‌ی نییه و به‌رده‌ام بۆ بیرۆکه‌ی شه‌ڕه‌نگێزی نه‌فره‌ت به‌ڕێده‌کات. سه‌ره‌نجام ده‌ست ده‌داته کرده‌وه‌یه‌کی هێمایین؛ له‌بێژنگ دانی هه‌وا و بیر و بۆچوونی مرۆڤه‌کان. ئه‌و له‌فڕۆکه‌کانی ئۆباما به‌گله‌ییه که شار خاپوور ده‌که‌ن و ده‌یکه‌ن به تۆزی ده‌مبا و سروشت و مرۆڤ له به‌ین ده‌به‌ن. له‌وه به‌گله‌ییه که ده‌وڵه‌تان شه‌ڕ ده‌نێنه‌وه تا له‌م ڕێگه‌وه به‌رژه‌وه‌ندی و قازانجه‌کانیان بپارێزرێت هه‌ر بۆیه ڕه‌نگه هه‌ڵگرتنی ئه‌و بێژنگهش له‌ڕوویه‌که‌وه بۆ پاک کردنه‌وه‌ی زه‌وی له‌وان به‌ئه‌ژمار دێنێ. ده‌رباره‌ی جوانیناسی و ئاماژه‌دان به لایه‌نگه‌لی تر ئه‌وه بڵێم که کاره‌سات وه‌ک بیرۆکه و ناوه‌رۆکی سه‌ره‌کی له‌م ڕۆمانه‌دا ئه‌وه‌نده قووڵه که ڕه‌نگه ئه‌و لایه‌نگه‌له تا ڕاده‌یه‌ک که‌وتبێتنه په‌راوێزه‌وه و لهشرۆڤه و لێدواندا پشت گوێ بخرێن. ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت خاڵگه‌لی به‌هێز له‌و بواره‌وه له‌ڕۆمانه‌که‌دا به‌دی ده‌کرێن. له په‌راوێزه‌کانی ئه‌م ڕۆمانه‌دا وا هه‌ست ده‌کرێ باڵنده‌یه‌کی ئه‌فسانه‌یی تیژ باڵ هه‌بێت که سه‌ر له‌هه‌موو که‌ش و هه‌وایه‌ک ده‌ردێنێ. له زه‌ماوه‌ند، ئه‌سپه‌رده، چه‌مه‌ری، ئه‌شق، سێکس، گاڵته و گه‌پ و قسه‌ی نه‌سته‌ق، شیوازی خواردن و چێشت لێنان و باسی ئه‌ده‌بی و... ده‌گرێته خۆی. ته‌علیق یان وه‌دواخستنی ڕووداوه‌کان که ڕه‌نگه تا ڕاده‌یه‌ک بکه‌وێته خانه‌ی جوانیناسییه‌وه به‌شێکی جیانه‌کراوه له‌م ڕۆمانه‌یه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش بڵێم که به‌هۆی قووڵ بوونی کاره‌ساته‌وه نووسه‌ر که‌متر توانیویه‌تی له ئهتمۆسفۆرێکی ڕیالیستانه دۆر که‌وێته‌وه و ڕۆمانه‌که به‌پێچ و په‌نادا ببات؛ هه‌ر بۆیه ڕه‌نگه له دیدی هه‌ندێ خوێنه‌ره‌وه وا هه‌ست بکرێت ده‌قی ئه‌م ڕۆمانه له ڕۆمانێکی کلاسیکی تۆخ نزیکه. ئاماژه‌یه‌ک به وه‌رگێڕانی ڕۆمانه‌که ده‌رباره‌ی وه‌رگێڕان یان داڕشتنه‌وه‌ی ده‌قی سۆرانیی ڕۆمانه‌که پێویسته بڵێم که به بڕوای من وریا غه‌فووری ده‌ستێکی به ئه‌زموون و کارامه‌ی داوه‌ته وه‌رگێڕانی ڕۆمانی کۆبانی. له‌ده‌قی سۆرانیی ڕۆمانی کۆبانیدا وه‌رگێڕ لانیکه‌م ویستوویه‌تی دوو ئامانجی سه‌ره‌کی ده‌سته‌به‌ر بکات؛ یه‌که‌م هه‌وڵی زۆری داوه زمانی کوردی له وڵاشمێتی و بڵاوی دوورخاته‌وه، دووهه‌م ئه‌وه‌ی که هه‌م لایه‌نی ڕوو له‌شارستانییه‌تی زمان(مه‌به‌ستم له زمانی ڕۆمانه که ده‌قێکی ڕوو له شارستانییه‌ته) و هه‌م لایه‌نی ئیدیهمهتیکی(ئیدیۆمی) زمان بپارێزێ و نه‌هێڵێ ده‌قه‌که به ئاقارێکی وشک و ناچهمهوازدا بڕوات. ئێـمه وه‌ک تاکی کورد له ڕۆژهه‌ڵات زۆربه‌ی ئه‌زموون بهشکردنهکانمان له‌گه‌ڵ به‌شی باشووری کوردستان بووه و به‌درێژایی مێژووش به هه‌ندێ هۆکار له‌وان نیزیکتر بووین، به‌ڵام به‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌قانه و له‌ڕێگه‌ی ئه‌م قه‌ڵه‌مانه‌وه پێوه‌ندی و گرێدراویمان به به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیشه‌وه زیاد ده‌بێ و ئه‌و هه‌ست و خۆشه‌ویستیی نه‌ته‌وه‌ییه که بڕیاره بۆ یه‌کمان هه‌بێت به ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو هه‌ڵده‌کشێ و هزری به‌رخودان چ له بواری قه‌ڵه‌م و چالاکیی مه‌ده‌نییه‌وه و چ له‌بواری تره‌وه ده‌چێته ئاستێکی سنوور به‌زێن. بەڕای من دوو ده‌قی کرمانجی و سۆرانیی ئه‌م ڕۆمانه تاکی کورد به ئاگا دێنێته‌وه که ئه‌وه‌ی زۆر پێویسته هزری نه‌ته‌وه‌یی و لێک نزیک بوونه‌وه‌ی دڵه‌کانه ئه‌گینا ڕه‌نگه بانگه‌شه بۆ یه‌ک ئه‌ستاندارد کردنی زمان زۆر به‌جێگه نه‌بێت. وه‌کوو به‌رده‌نگ ده‌قی سه‌ره‌کیی ڕۆمانه‌که‌م نه‌خوێندووه‌ته‌وه که ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر له بهردهستیشم دا بێت له سه‌دا حه‌فتای تێنه‌گه‌م، به‌ڵام ئه‌م هه‌موو بواره جوانیناسییه که له ده‌قی سۆرانییه‌که‌دا هه‌یه بێگومان له ده‌قی کرمانجییهکهشدا به‌ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاوتر ده‌کرێ بوونی هه‌بێ. به‌م پێیه ڕه‌نگه بیرۆکه‌ی چه‌ند ئهستانداردی له زمانی کوردی‌دا بیرۆکه‌یه‌کی خراپ نه‌بێ چونکوو له‌م ڕێگه‌وه ده‌توانین چه‌ن باسکی به‌هێزمان هه‌بێ و خۆ ده‌رخستن به‌م چه‌ند باسکه به‌هێزه‌وه له ناو نه‌ته‌وه و گه‌لانی تردا ده‌توانێ پشتێنه‌یه‌کی قایم بێت. ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا له ڕێگه‌ی دکتۆر به‌ختیار سهججادییهوه له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا ئاگادار کراینه‌وه که به‌داخه‌وه زمانی کوردی گه‌شه‌یه‌کی زانستیی ئه‌وتۆی نه‌کردووه و ته‌نانه‌ت له نوانه‌ی زانستی و هزریی جیهانیی زمانه‌کاندا ناوی لێ نه‌براوه؛ بیستنی ئه‌م هه‌واڵه منی وه‌ک تاکێکی کورد تووشی دۆشدامان و خه‌مۆکییه‌کی کاتی کرد، بێ گومان هه‌ر که‌س هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بێت به‌و هه‌واڵه غه‌مگین ده‌بێ. به‌م پێیه ئه‌گه‌ر کاربه‌ده‌ستێکی سیاسیی کورد نییه خه‌مخۆری ئه‌م بابه‌ته بێت ده‌قی له چه‌شنی ئه‌م ڕۆمانانه بۆ دوا ڕۆژی زمانه‌که‌مان ده‌توانێ کارنامه‌یه‌کی شیاو بێت؛ هیودارم کاتێ بێت به‌رپرسی کوردیش هه‌ست به‌و خه‌مه گه‌وره‌یه بکه‌ن و بۆ بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی زانستیی زمانی کوردی هه‌وڵبده‌ن. جێگه‌ی خۆیه‌تی که له کۆتایی ئه‌م نووسراوه‌دا سپاسگوزاریی خۆم ئاراسته‌ی هه‌ر دوو به‌ڕێز، جان دۆست و وریا غه‌فووری بکه‌م. سه‌رچاوه‌کان: ١-قصهنویسی رضا براهنی ٢-ڕۆمانی کۆبانیی جان دۆست
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure