16/5/2020 01:09 PM

گواردیۆلا یەکێک لە باشترین راهێنەرانی جیهانە

"بێرناردۆ سیلڤا"ـی ئەستێرەی پورتوگالی یانەی مانچسترسیتی باسی گواردیۆلا دەکات و دەڵێ ئەو یەکێک لە باشترین راهێنەرەکانی مێژووی تۆپی‌پێی جیهانە.
گواردیۆلا ساڵی 2016 بوو بە راهێنەری مەنچستر سیتی، لەگەڵ ئەم یانەیە پاڵەوانەتیی لیگی باڵای بەریتانیا، سێ جار پاڵەوانەتیی کۆپی یەکێتی و یەک جار کۆپی پلەی ئۆفی دەستەبەر کردووە. هەروەها لە بەرشەلۆنە و بایرن میۆنشنیش سەرکەوتنی زۆری بەدەست هێنا. "سیلڤا"ـش کە لە کاتی پەیوەست بوون بە مانچسرسیتییەوە بۆتە یەکێک لە مۆرە سەرەکییەکانی ئەم یانەیە، ستایشی راهێنەرە ئیسپانییەکە دەکات و دەڵێ: "من وەک خۆم، لەو کاتەوەی پەیوەست بووم بە مانچستر سیتییەوە، جگە لە گواردیۆلا، زۆر شت لە هاویانەکانمەوە فێر بووم. ئەو یەکێک لە باشترین راهێنەرەکانی مێژووە. ئەوەی کە ئەومان هەیە زۆر باشە. کاریگەریی ئەو لەسەر یانەکە حاشاهەڵنەگرە. دەتوانن ئەمە لە دەسکەوتەکانی یانەکە کە سێ وەرزی رابردوودا ببینن. لەو کاتەوەی هاتووم بۆ ئەم یانەیە سەکەوتنی زۆرمان بووە. هەڵبەت ئەم سەرکەوتنە لە بردنەوەدا کورت نابێتەوە، شێوازی یاری کردنیشمان دەبێ لەبەرچاو بگیرێت. وابزانم هاندەران لەم شێوازی یارییە چێژ وەردەگرن، واتە یارییەکی هێرشبەرانە، گۆڵ تۆمار کردن و ئاراستەکردنی ئارییەکی سەرنجڕاکێش."
سیلڤا هەروەها سەبارەت بە هاویانەکەی لە هەڵبژاردەی پورتوگاڵ واتە رۆناڵدۆ بە گاڵتەوە گوتی: "هەڵسوکەوتی ئەستێرەکەی یۆڤانتۆس بۆ دەستەبەرکردنی کۆپەکان هەندێک جار بێزارکەرە. هەرورها گوتیشی  ئەوەی کە ئەوی کردووە بە یاریزانێکی گەورە، زەینییەتی ئەوە. ئەو تەمەنی 35 ساڵە و زیاد لە 15 ساڵە کە بەرزترین ئاستدا یاری دەکات و ماندوو نابێت. ئەو هەمیشە بەشوێن دەسکەوتی زیاترەوەیە."

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved