حكومه‌تی ئیتاڵیا رایگه‌یاند كه له رۆژی 3 ی مانگی داهاتووه‌وه به‌بێ هیچ رێگرییه‌ك گه‌شته‌كان له‌نێوان ئیتاڵیا‌و وڵاتان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه، هاوكات هه‌مان رۆژ رێگه به گه‌شته‌كانی نێوان هه‌رێم و ناوچه‌كانی ناوخۆی ئیتاڵیا ده‌درێت. جێی ئاماژه‌یه، ئیتاڵیا یه‌كه‌مین وڵاتی ئه‌وروپا بوو كه له مانگی ئازاری رابردووه‌وه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی راگه‌یاند، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا كۆتوبه‌ندی قورسی به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یدا سه‌پاند، زیاتر له 31600 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه، له‌ڕووی ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان له‌دوای ئه‌مریكاو به‌ریتانیا به سێیه‌م وڵات داده‌نرێت. هه‌رچه‌نده له هه‌ندێك ناوچه‌دا هه‌وڵی به‌په‌له ئه‌درێت ژیان بگه‌ڕێننه‌وه ئاسایی خۆی، به‌ڵام جوزیبی كۆنتی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا جه‌ختیكردووه‌ته‌وه كه ده‌بێت ئاساییكردنه‌وه‌ی ژیان له وڵاته‌كه‌یدا به قۆناغ بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت رێگری له شه‌پۆلی دووه‌می ڤایرۆسه‌كه بكرێت. وا بڕیاریش دراوه، كه رۆژی 18 ی ئه‌م مانگه بازاڕ‌و شوێنه بازرگانییه‌كانیش بكرێنه‌وه. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure