د.ماكۆك محه‌مه‌د پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری و نه‌خۆشییه‌كانی چاو بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێیدا نیشانه‌كانی چاوكزی بۆ دوور ڕوونكردووه‌ته‌وه. د.ماكۆك ده‌ڵێت: كه‌سی توشبوو شته‌كان له دووره‌وه به لێڵی ده‌بینێت، به‌تایبه‌ت له‌كاتی سه‌یركردنی شاشه‌و بۆردی قوتابخانه‌و كاتی شۆفێری هه‌ستی پێده‌كرێت. هه‌روه‌ها هه‌ندێكجار ته‌نۆلكه‌ی ڕه‌ش و ڕیشاڵ به به‌رچاویدا دێت و ده‌ڕوات، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی هه‌ندێك جار فلاشی رووناكی له‌ناو چاوه‌كه‌دا دروستده‌بێت. یه‌كێكی تر له نیشانه‌كان ئه‌وه‌یه كه دوای ئیشی ورده‌كاری و خوێندنه‌وه، كزانه‌وه‌و ئازار له چاوه‌كه‌داو سه‌رقورسبوون دروستده‌بێت. هه‌وره‌ها ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر چاوی كز بووبێت، ئه‌گه‌ری هه‌یه گلێنه‌ی چاوی كه‌مێك ده‌رپۆقیبێت و بیلبیله‌ی چاویشی گه‌وره‌و گه‌ش بووبێت. ئه‌و كه‌سانه‌ی چاویان بۆ كز دووره له‌وانه‌یه چاوی بۆ ده‌ره‌وه خێل بێت، ئه‌گه‌ر له منداڵیه‌وه چاوی كز بووبێت و چاوی به ڕووناكی بیزار ده‌بێت و له شه‌وانیشدا بینایی ته‌ڵختر ده‌بێت. هه‌ندێك نیشانه‌ی تریشی ئه‌وه‌یه كه له‌وانه‌یه سه‌رئێشه‌و توڕه‌بوونی له‌گه‌ڵدا بێت، به‌تایبه‌ت دوای عه‌سران و شه‌وان. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure