17/5/2020 01:57 PM

فاولێر: یاریزان دەبێ بڕواتەوە ناو یاریگاکان

پاش راگرتنی رکابەرییەکانی لیگی باڵای بەریتانیا بەهۆی سەرهەڵدانی کۆرۆناوە، ئێستا بەرپرسانی ئەم کێبەرکێیانە خەریکن هەول دەدەن کە یارییەکانی لە مانگی دیکەوە دەست پێبکرێنەوە. ئەوە لە حاڵێکدایە کە بەشێک لە یاریزانن نیگەرانی خۆیان لە دەسپێکردنەوەی یارییەکان لەم دۆخەدا راگەیاندووە. بەڵام "فاولێر"ـی ئەستێرەی پێشووی یانەی لیڤەرپۆل کە ئێستا راهێنەری یانەی "بریزبەن"ـی ئوسترالیایە رایگەیاندوە کە: "ئەگەر من ئێستا یاریزان بوومایە لەگەڵ دەسپێکردنەوەی یارییەکان ئەڕۆیشتمە ناو یاریگاوە."


فاولێر لە رۆژنامەی "میرەر"ـدا نووسیویەتی: "من ماوەیەکە کە بیر لەم پرسیارە دەکەمەوە. وەکوو یاریزانێک، ئایا حەزم دەکرد یارییەکانی لیگی باڵا لە مانگی ٦ـەوە دەست پێ بکاتەوە؟ وەکوو راهێنەرێک وڵامەەم روونە. کاتێک بڵێن بۆ دەسپێکردنەوەی یارییەکانی "بریزبەن" دۆخەکە ئەمنە، من بۆ کۆنتڕۆڵ و راهێنانی یانەکە هیچ گومانم نابێت، بەڵام وەکوو یاریزان بە لەبەرچاوگرتنی بەرکەوتنەکان، عارەقەکردنەوە و نزیکی یاریزانان، ئایا دیسانیش حەزم دەکرد بڕۆما ناو یاریگا؟ وڵامی من "بەڵێ"ـیە. بەدڵنیاییەوە جێی سەرسەڕمانە ئەگەر یاریزانێک نەیهەوێ لە واز لە یارییەکانی لیگی باڵا بهێنێت. من نیگەرانییەکان چەواشە ناکەم چون زۆر جار گوتوومە کە ئەوان تەنها کاتێک دۆخەکە ئەمن بێت، دەبێ بگەڕێنەوە."

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved