17/5/2020 01:59 PM

نیشانە شاراوەکانی خەمۆکی

خەمۆکی حاڵەتێکی دەرونی تایبەتە، کە کەسی توشبو هەست بە خەم و سترێس و بێهیوایی دەکات، دەکرێت بە چەند هۆکارێکی جیاواز توشی ئەم حاڵەتە هاتبێت لەوانە مردنی لەناکاوی کەسێکی نزیک، یان زۆر بیرکردنەوە دەربارەی بابەتێکی دیاریکراو.خەمۆکی وەکو هەر نەخۆشییەکی دیکە دەرمانی پزیشکی هەیە، بەڵام یەکەم هەنگاو بۆ روبەڕوبونەوەی ئەم گرفتە ئەوەیە کە بزانیت توشی ئەم نەخۆشییە بویت و لێی تێبگەیت. لەم بابەتەدا هەندێک لە نیشانە تاریک و شاراوەکانی ئەم ئازارە دەخەینە روو. 

*
کەمی وزە و هەست کردن بە ماندوبون، لەگەڵ ئەوەی هیچ گۆڕانکارییەک لە رۆتینی رۆژانەت رونادات بەڵام هەست بە ماندوبون دەکەیت.

*
هەست دەکەیت کەسێکی بێسودیت و شایەنی ژیان نیت، هەروەها لە مردن ناترسیت لەوکاتەوەی هیچ هۆکارێک نابینیت بۆئەوەی بۆی بژیت.

*گرفتی یادەوەریت هەیە و سەرنج نییە لەسەر شتەکان و توشی بیرچونەوە دەبیت.

*
کێشەی نوستنت بۆ دروست دەبێت، توشی کەمخەوی دەبیت، هاوکات وزەت پێنییە بۆئەوەی بجوڵێیت و تەواوی کاتەکان لە جێگەی نوستنەکەت بەسەر دەبەیت.

*گۆڕانکاری لە کێشی جەستەت رودەدات، لەناکاو ئارەزوی خواردنت نامێنێت، یان بەپێچەوانەوە هەندێک کەس ئارەزوییان زۆر دەبێت بۆ خواردن.

*
هیچ شتێک خۆشیت پێنابەخشێت و چێژ لە هیچ شتێک نابینیت.

*
گۆڕانکاری لە باری دەرونی رودەدات، هەست بە نیگەرانی، خەمباری و وەڕەسی دەکەیت و هۆکارێکی رونت نییە بۆئەوە.

*تەندروستیت بەرەو خراپی دەڕوات، لەناکاو هەست بە ئازار دەکەیت، گرفت لە کرداری هەرست رودەدات، پێویستە لەم حاڵەتەدا راوێژ بە هاوڕێ و خێزانەکەت بکەیت، ئەگەر نیشانەی خەمۆکییان لە تۆدا هەستپێکرد باشترە سەردانی پزیشک بکەیت.

 

سەرچاوە: medicalnewstoday

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved