17/5/2020 02:05 PM

باشترین فیلمەکانی نیکۆلاس کەیج

نیکۆلاس کەیج یەکێک لە ئەستێرە بەناوبەنگەکانی هۆلیوودە و تا ئێستا لە 100 فیلمدا رۆڵی گێڕاوە. کەیج لە ماوەی 38 سال ژیانی پرۆفیشناڵی خۆیدا توانیویەتی خەڵات و شانازییەکی زۆر دەستەبەر بکات کە لە ناویاندا خەڵاتی ئۆسکار و خەڵاتی گۆڵدن گلابیش دێنە بەرچاو. لەدرێژەدا لەسەر چەند فیلمی ئەم ئەکتەرە خوێنشیرینە لەنگەر دەگرین.
Raising Arizona
کاتی بڵابوونەوە: 1987
خاڵ لە IMDB: ٧.٣
نیکۆلاس کەیج لە کۆمیدی-درامی Raising Arizonaـدا زۆر جیاواز دەرکەوت. ئەو لەم فیلمەدا رۆڵی دزێکی بەئەزموون دەگێڕێت بە ناوی "های" کە پاش هاوسەرگیری لەگەڵ ژنە پۆلیسێک تێدەگا لە ناتوانێ مناڵی ببێت. "های" و هاسەرەکەی بە هۆی پێشینەی خۆی ناتوانن سەپەرشتی مناڵانی دیکە بگرنە ئەستۆ و هەر بۆیە ناچارن یەکێک لە مناڵەکانی بازەرگانی بەناوبانگی شار بدزن.

Leaving Las Vegas

کاتی بڵابوونەوە: 1995
خاڵ لە MIDB: ٧.٥
فیلمی Leaving Las Vegas گوڵی سەر سەبەتەی فیلمەکانی کەیجە. ئەو لەم فیلمەدا بە دەورگێڕانە سەرسوڕهێنەرەکەی توانی خەڵاتی گۆڵدن گلاب دەستەبەر بکات و بۆ یەکەم جاریش ببێت بە بەربژێری خەڵاتی ئۆسکار. لەم فیلمەدا فیلمنامەنووسێکی شکەسست‌خواردوو کە بە هۆی گیرۆدەبوون بە کحولاتەوە ئەوەی هەیەتی و نییەتی لەدەستی داوە، دەڕوا بۆ "لاس ڤێگاس" بۆ ئەوەی کۆتایی بە ژیانی بهێنێت، بەڵام پاش ئاشنایی لەگەڵ ژنێکی جوان و گەنج بە ناوی "سرا" و بیستنی قسەکانی واز لە بڕیارەکەی دەهێنێت.

The Rock

کاتی بڵابوونەوە: 1996
خاڵ لە MIDB: ٧.٤
ئیکس هامل (ئەد هاریس) یەکێک لە فەرماندەکانی سوپایە کە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی خۆی بەنیسبەت بڕیارە بەرپرسانی حکومەت، بەتەمایە بە مووشەک هێرش بکاتە سەر سانفراسیسکۆ. ئەو و هاوڕێکانی پاشان هێرش دەکەنە سەر زیندانی "ئالکتراز" و زیاتر لە ٨٠ گەشتیار دەستبەسەر دەکەن. دواتر بەرپرسان وڵات داوا لە کیمیازانێکی شارەزا (نیکۆلاس کەیج) و تاوانبارێک کە جارێک لە زیندانی ئالکاتراز رایکردووە (شان کانری) دەکەن کە دزە بکەن ناوە زیندانەکە و بۆمبەکان پووچەڵ بکەنەوە. تاشەبەرد/ The Rock یەکێک لەو فیلمانەیە کە تەنانەت یەک چرکە ناتوانی چاوی لەسەر هەڵگریت.

 

سەرچاوە: cinemablend

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved