له چوارچێوه‌ی دوو به‌رگداو له دووتوێی چه‌ندین لاپه‌ڕه‌دا، رۆمانی (هه‌رزه‌كار) له نووسینی دۆستۆیڤسكی و وه‌رگێڕانی جه‌وهه‌ر مه‌حمود داراغا، چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌و كه‌وته به‌رده‌ستی خوێنه‌رانی. ئه‌م رۆمانه یه‌كێكی تره له بڵاوكراوه‌كانی ده‌زگای رۆشنبیری جه‌مال عیرفان. دۆستۆیڤسكی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی ساڵی (١٨٧٤ -١٨٧٥) له شێوه‌ی بیره‌وه‌ریدا نووسیوه، سه‌ره‌تا به‌شبه‌ش بۆ گۆڤاری (بیره‌وه‌ری نیشتمان)ی ناردووه‌و ئه‌و گۆڤاره‌یش له‌ژێر نـاوی ناكۆكیدا بڵاویكردۆته‌وه دواتر دۆستۆیڤسكی به‌ناوی هه‌رزه‌كاره‌وه بۆ چاپخانه‌یه‌كی ده‌نێرێت و له دوو به‌رگدا چاپ ده‌بێت. هه‌رزه‌كار چیرۆكی هه‌رزه‌كارێكی (١٩) ساڵانه‌و بیره‌وه‌ری خۆی ده‌گێڕێته‌وه‌و په‌روه‌رده‌بوونی له به‌شه ناخۆیی و دوور له دایك و باوكی خۆی، ئه‌م هه‌رزه‌كاره ناوی ئاركادی دۆلجۆرۆكییه‌و كوڕی ناشه‌رعی فرسیلۆڤ-ی خاوه‌ن زه‌وی و زاری كشتوكاڵییه. ئاركادی تا دێت رق ئه‌ستوورتر ده‌بێت به‌رامبه‌ر به فرسیلۆڤ و ئه‌وانه‌یشی ناوی بنه‌ماڵه‌یی و باوكی لێده‌پرسن راست و روون پێیانده‌ڵێت من زۆڵم! ئه‌م هه‌رزه‌كاره گه‌نجێكی یاخیبووه‌و نه‌رێنیانه له نه‌ریته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی رووسی روانیوه. ماكار ئیڤانۆڤیتشیش كۆیله‌یه‌ك بووه‌و له كێڵگه‌كانی فرسیلۆڤدا جوتیار بووه، به ته‌مه‌نێكی زۆره‌وه سۆفیای دایكی ئاركادی ماره ده‌كات. به‌ڵام دواتر ئه‌م مێرده هاوژینه‌كه‌ی خۆی ده‌فرۆشێته‌وه به فرسیلۆڤی خاوه‌ن كێڵگه‌كه. خاك - پوكمیدیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure