19/5/2020 03:27 PM

هۆنۆر لاپ تۆپێکی نوێی ناساند

هۆنۆر نوێترین لاپ تۆپێکی خۆی ناساند. ماجیک‌ بووک پرۆی 2020 شاشەی FullHD+ـی 16.1 ئینچی لەسەر جێگیر کراوە. ئەستوورایی ئەم لاپ تۆپە 16.9 میلی‌مەترە و کێشەکەی 1.7 کیلۆگرامە. هۆنۆر بۆ دابین کردنی وزەی ئەم بەرهەمەی خۆی لە پرۆسیسۆری وەشانی 10ـی "ئینتێل Core i5 و Core i7" کەڵکی وەرگرتووە و بەکارهێنەران 16 گێگابایت رامی DDR4 لەگەڵ 512 گێگابایت بیرگەی SSD و کارتی گرافیکی "ئینڤیدیا GeForce MX350" کە بیرگەکەی 2 گێگابایتی DDR5ـە، دێتە بەر دەستیان.
هۆنۆر بڕیاری داوە کە بەرگی ئەم لاپ تۆپە لە چەشنی ئەلەمینیۆم بەرهەم بهێنێت و دوو فنککەرەوەی تایبەتیشی لەسەر جێگیر بکات بۆ ئەوەی لە کاتی کاری قورسدا زۆر گەرم دانەیەت. ماجیک بووک پرۆی 2020 باترییەکی 56 وات/ کاتژمێری هەیە و بە گوتەی هۆنۆر دەتوانێ 14 کاتژمێر لە خزمەت بەکارهێنەرەکەیدا بێت. ئەم لاپ تۆپە بە سیستەمی ویندۆزی 10ـەوە دێتە بەردەستی کڕیاران.
هۆنۆر کامێرای 1 مێگاپیکسڵی و مایکی دوو بەشی لەم بەرهەمەدا بەکارهێناوە. پۆرتەکانی ئەم لاپ تۆپە بریتین لە: پۆرتێکی USB Type-C، سێ دانە پۆرتی USB-3.0 Type A، پۆرتی HDMI و جەکی 3.5 میلی‌مەتری هێدفۆن.
نرخی ماجیک بووک 2020 نزیکەی 945 دۆلارە و فرۆشەکەی لە ئەمڕۆوە لە چین دەستی پێکردووە.

 

سەرچاوە: gsmarena

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved