19/5/2020 03:28 PM

ئەو ترسانەی کە پیاوان دەرینابڕن

زۆرینەی خانمان بەراشکاوانە باسی ترسەکانیان دەکەن  نایشارنەوە، بەڵام بە پێچەوانەوە پیاوان هەندێک لە ترسەکانیان دەشارنەوە و نایخەنەڕوو. لەم بابەتەدا باسی بەشێک لەم ترس و دڵەڕاوکێیانە دەکەین کە ٩٠٪ـی پیاوان حەزیان لە باس کردنەکەی نییە.

شێوەی جەستەیان
خانمان لە تەمەنێکی زوەزوە گرنگی بە سیستمی خۆراکیان دەدەن و وریای کێشی جەستەیانن، پیاوانیش بەهەمانشێوە خۆیان بەو کەسانە بەراورد دەکەن و خاوەنی جەستەیەکی جوانن، دەترسن لەوەی بە "قەڵەو" بانگبکرێن.

پارە
پارە یەکێکە لەو شتانەی زۆرینەی پیاوان نیگەرانن دەربارەی، تەنانەت ئەگەر خۆشەویستیشیان نەبێت بیر لەداهاتوییان دەکەنەوە، پێیان وایە گرنگترین شتە لە پەیوەندی خۆشەویستی یان هاوسەرگیری.

باڵای بەرز
دەترسن لەوەی ئەو کەسەی هەڵیدەبژێرن باڵای لە خۆیان بەرزتر بێت، هەربۆیە ئەگەر خانمەکە بەڵای لەخۆی نزمتر بێت زیاتر چانسی ئەوەی هەیە ژوانی لەگەڵ ببەستێت.

کەم ئەزمونی لە پەیوەندی خۆشەویستی
دەترسێت لەوەی رەفتار یان هه‌ڵسوکەوتێک بکات کە هەڵەبێت و خۆشەویستەکەی لێی نیگەران ببێت.

رێجیم کردن
"من رێجیم دەکەم" زۆر کات گوێت لەم چەند وشەیە دەبێت لەلایەن خانمانەوە، بەڵام بە کەمی گوێت لێی دەبێت لەلایەن پیاوانەوە، راستیەکە ئەوەیە کە پیاوان زۆر باسی ناکەن، بەڵام گرنگی بە تەندروستییان دەدەن.

پەیوەندی خۆشەویستی
نیگەرانن لە پەیوەندی خۆشەویستیدا، چونکە دەیانەوێت پەیوەندییەکەیان رزگار بکەن و رێگری لە هەڵوەشانەوەی بکەن.

دەربڕینی هەستەکانیان
لە منداڵییەوە پیاوان پێیان وتراوە "مەگری، تۆ پیاویت"، ئەمەش وایکردوە هەستەکانیان باشرنەوە و دەرینەبڕن، بەڵام لە کۆتاییدا پیاوانیش مرۆڤن و هەست بە خەمباری و بێتاقەتی دەکەن، زۆر جاریش بەنهێنی دەگرین.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved