19/5/2020 03:34 PM

بەم شێوازانە خواردنی گۆشت کەم بکەرەوە

بەپێی توێژینەوەیەک ساڵانە هەر ئەمریکییەک 100 کیلۆ گۆشتی سور و مریشک دەخوات، کە ئەمەش رێژەیەکی زۆرە، هاوکات زۆر خواردنی گۆشت زیانی تەندروستی هەیە، مەترسی توشبون بە چەندین نەخۆشی زیاد دەکات.
خواردنی گۆشت ئەگەر سنوردار بێت سودی تەندروستی هەیە و مەترسی توشبون بە نەخۆشی کەمدەکاتەوە، بەگشتی مرۆڤ لە رۆژێکدا پێویستی بە 97.5 گرام گۆشت هەیە، کە دەکاتە 35 کیلۆ لە ساڵێکدا، بەڵام زۆر خواردنی مەترسی بۆ جەستە هەیە.
لەوبارەیەوە دکتۆر رۆبێرت گراهەم، کە خاوەنی بڕواننامەیە لە بواری یەکخستی دەرمان، رایگەیاند، "دەتوانرێت لەرێگەی خواردنی روەکەوە جەستە لە %80ـی نەخۆشییە درێژخایەنەکان بپارێزین، سودی تەندروستی گرنگی هەیە ئەگەر خواردنی گۆشت کەمبکرێتەوە".
رەنگە ئاسان نەبێت دەستبەرداری خواردنی گۆشت ببیت، بەڵام دەتوانیت لەرێگەی چەند رێنماییەکەوە خواردنی کەمبکەیتەوە.

* لەهەر هەفتیەکدا رۆژێک کەمبکەرەوە کە هیچ جۆرە گۆشتێک نەخۆیت و تەنیا بایەخ بە روەکی بدە، بەمشێوەیە بەردەوامبە، تا دەگاتە ئەو رادەیەی لە هەفتەیەکدا 2-3 رۆژ گۆشت بخۆیت.

*
 گۆشتەکە بەتەنیا ئامادە مەکە، لەگەڵ سەوزەواتی دیکە تێکەڵی بکە، وەکو تەماتە، قارچک، سیر، پەتاتە.

* لەکاتی خواردنی گۆشتدا  برۆکلی، بیبەر، سەوزە، پەنیر بخۆ.

* بۆئەوەی جێگەی پرۆتینی گۆشت بگریتەوە پاقلەمەنییەکان، فاسۆلیا و نۆک بخۆ.

خۆت فێری شێوازی ئامادەکردنی خۆراکی جۆراوجۆر بکە بە سەوزەوات و بێ بەکارهێنانی گۆشت.

ئەو بەهاراتانە بۆناو خۆراکەکانت بەکاربهێنە کە بە تامی گۆشتن.

 

سەرچاوە: CNN

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved