19/5/2020 03:51 PM

فەتاح ئەمیری

فەتاح ئەمیری، رۆماننووسی هەڵکەوتووی کوردە، ساڵی 1946 لە ئاوایی مەنیچێر سەر بە شاری بۆکان لە دایک بووە. خوێندنی سەرەتایی لە شاری مەھاباد درێژە پێداوە و دواتر لە ئیدارەی کارەبای شاری بۆکان دامەزراوە. لە سەردەمی پاڵەویدا، ساڵی 1975 بەھۆی چالاکیی سیاسییەوە دەستگیر دەکرێ و تا ساڵی 1978 لە زیندان دەبێ. ئێستا لە شاری بۆکان دەژی. شارەزایی و زاڵ بوونی ئەمیری بە سەر زمانی کوردی و بە زاراوەی موکریانیدا بۆتە ھۆی ئەوەی کە ڕۆمانەکانی ببنە سەرچاوەیەکی زیندووی پەند و ئیدیۆم و دەستەواژە و وشەی ڕەسەنی کوردی. ساڵی 1993 لە یەکەم ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکاندا وەک یەکێک لە حەوت بەڕێوەبەری ئەو ڕێکخراوەیە ھەڵبژێردرا. بەرهەمەکانی بریتین لە:
ھاوارە بەرە (ڕۆمان)1990
میرزا (ڕۆمان - بەشی دووھەمی ھاوارە بەرە) 1993
زیندەخەو (ڕۆمان) 2003

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved