به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه ئارایشتگایه‌ك له گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی سه‌رچناری شاری سلێمانی داده‌خرێت. شاتوو حسێن سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئارایشتگاكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن به گشتی و ته‌ندروستی به‌تایبه‌تی، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ئارایشتگای ئێلان له گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی سه‌رچناری شاری سلێمانی داده‌خات. وتیشی: له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه بۆ ئارایشتگای ئێلان ده‌ركه‌وتووه به‌بێ هه‌بوونی مۆڵه‌تی تاتۆكردن، كاری تاتۆی لێو بۆ خانمان ئه‌نجامده‌دات، پاش شۆردنی دووباره ده‌سكێشی به‌كارهاتوو به‌كارده‌هێنێته‌وه كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستيیه. روونیشیكرده‌وه: به‌پێی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی، ئه‌و كه‌سه‌ی كاری تاتۆكردن ده‌كات پێیوسته خاوه‌نی بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بێت بۆ تاتۆو له‌لایه‌ن وه‌زارتی ته‌ندروستییه‌وه په‌سه‌ند بكرێت و بڕوانامه‌كه‌ی باوه‌ڕپێكراو بێت پاشان مۆڵه‌تی كاركردنیان پێده‌درێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و شوێنانه‌ی خاوه‌نی مۆڵه‌تی تاتۆ نه‌بن، داده‌خرێن. وتیشی: یه‌كێكی تر له سه‌رپێچییه‌كانی ئارایشتگای ئێلان فرۆشتنی كه‌ره‌سته‌ی جوانكارییه‌كانه به خانمان، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی كاركردنه چونكه شوێنه‌كه مۆڵه‌تی بۆ ئارایشتگا وه‌رگرتووه نه‌ك بۆ فرۆشتنی پێداویستی جوانكاری. ئاماژه‌ی به‌وشكرد: هه‌بوونی زه‌یتی (كاژ)ی مارو سابونی سه‌ركه‌ف، رێگه‌پێدراو نیه له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق، پێیوسته ئه‌و كاڵا‌و شمه‌كانه‌ی له بازاڕه‌كان به هاووڵاتیان ده‌فرۆشرێت، له‌سه‌ر لێبڵك و به‌شێوه‌ی لێزه‌ر، زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر پێكهاته‌كه‌ی و به‌رواری به‌رهه‌مهێنان و به‌سه‌رچوونی خرابێته روو، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و له‌ناوده‌برێت. سه‌رۆكی لیژنه‌كه راشیگه‌یاند: به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ئارایشتگای ئێلان داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure