20/5/2020 01:34 PM

ئایا سەهۆڵبەندانێکی نوێ بەڕێوەیە؟

لەم رۆژانەی دواییدا کۆمەڵێک دەنگۆ سەبارەت بە کەمبوونەوەی چالاکیی خۆر و هاتنەوەی سەردەمی سەهۆڵبەندان بڵاوبووەوە، بەڵام راستەقینە چییە؟ هەر وەک دەزانین خۆر ئەو سەرچاوەی هێزەیە کە هەسارەکانی لە دەوروپشتی خۆی راگرتووە و وزەیان پێ دەبەخشێت. گۆڕانکاری لە چۆنیەتی مامەڵەی خۆر لەم جیهاندا بەرەبەرە و بە بەرزبوونەوەی ئاستی زانستیی مرۆڤ، زیاتر شرۆڤە کراوە و ئێمە ئێستا دەتوانین گۆڕانکارییەکانی پێشبینی بکەین.
لەئێستادا خۆر چۆتە ناو فازی چالاکیی کەمەوە کە پێی دەگوترێ " solar minimum". چالاکیی خۆر هەر 11 ساڵ جارێک دەگاتە ئەوپەڕی خۆی و پاشان چالاکییەکانی دووبارە دەگاتەوە کەمترین ئاست. لە حاڵەتی یەکەمدا هیزی گەرمابەخشین و رووناکایی خۆر زۆرە و لە حاڵەتی دووەمدا تیشک و گەرمایەکی کەمتر بەرهەم دێنێت.
توێژەرانی ناسا لەسەر ئەم بڕوایەن کە ئێستا لە سەردەمی "لانیکەمیی هەتاویی گەورە/ Grand Solar Minimum"ـداین. دوایین جارێک کە ئەم دیاردەیە رووی داوە لەنێوان ساڵەکانی 1650 و 1715ـدا بووە لە بەهۆیەوە سەردەمێکی سەهۆڵبەندانێکی بچووک لە نیوەی باکووریی زەوی رووی داوە. بەڵام توێژەرانی ناسا لەسەر ئەو بڕوایەن کە ئەم دیاردەیە لەئێستادا سەرەڕای کەمبوونی چالاکیی خۆر روو نادات، چونکە گەرمیی زەوی بە هۆی سووتاندنی نەوت و سووتەمەنی فوسیلی لە ئاستێکی بەرزدایە.
هێزی خۆر پاش دوایین سەردەمی سەهۆڵبەدان ساڵی 2014 گەیشتە لوتکە و تا ساڵی 2025 رەوتێکی کەمبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت.

 

سەرچاوە: CNN

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved