20/5/2020 01:36 PM

دۆزینەوەی کۆرۆنای نوێ

7 جۆر کۆرۆنا ڤایرۆسی نوێ لە جەستەی شەمشەمەکوێرەدا دۆزرایەوە. بەپێی توێژینەوەی توێژەران ئەم ڤایرۆسانە لەم دواییانەدا لە "گابۆن"ـی ئەفریقا دۆزراونەوە بەڵام هێشتا دیار نییە دەگوازرێنەوە بۆ مرۆڤ یان نا.
بەپێی توێژینەوەکان لە نێوان ئەم 7 کۆرۆنا ڤایرۆسە نوێیەدا 5 دانەیان لە مرۆڤ نزیکن. یەکێک لەم کۆرۆنا ڤایرۆسانە ناوی 229Eـیە و ساڵی 1960 لە ناو مرۆڤدا بڵاوبووەوە کە زیانێکی زۆری بە تەندروستیان نەگەیاند. هەر بۆیە زانایان هۆشداری دەدەن کە ئەم ڤایرۆسە نوێیانە لەوانەیە بگوازرێنەوە بۆ جەستەی مرۆڤ و پاندێمییەکی دیکە دروست بکەن.
زانایان لەسەر ئە بڕوایەن کە "جینۆم/ Genome"ـی کۆفید-19 لەو شەمشەمەکوێرانەوە دێت کە لە ئەشکەوتەکانی Yunnan گیراون. ئەم ئەشکەوتانە نزیکەی 500 کیلۆمەتریان مەودا لەگەڵ شاری ووهان هەیە، واتە ئەو شارەی کە کۆفید-19 سەرەتا لەوێوە سەری هەڵدا.
زانایان رایانگەیاندووە کە کۆڤید-19 سەرەتا لە جەستەی شەمشەمەکوێرەدا بەرهەم هاتووە، بەڵام لە رێگای ئاژەڵێکی دیکەوە گوازراوەتەوە بۆ مرۆڤ. بەپێی بەراوردەکان ئەم ڤایرۆسە سەرەتا لە کۆتاییەکانی ساڵی 2019 لە رێگای یەکێک لە ئاژەڵەکانی بازاڕی خۆراکە دەریاییەکانی "هۆنان"، گوازراوەتەوە بۆ مرۆڤ.
بەم حاڵەوە ئەو سەرچاوانەی لە حکومەتی بەریتانیا نزیکن دەڵێن ئەگەرچی بەڵگەکان دەڵێن ئەم ڤایرۆسە لە بازاڕەکەی "هوبی"ـییەوە سەری هەڵداوە بەڵام نابێت ئەگەری دەستکردبوون و بڵاکردنەوەی لەلایەن یەکێک لە تاقیگەکانی چین لەبەرچاو نەگرین.

 

سەرچاوە: mirror

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved