20/5/2020 01:37 PM

دوو شێواز بۆ پڕ کردنی مووی برۆ

برۆ یەکێک لەو بەشانەی دەموچاوە کە گرنگییەکی زۆری هەیە. پڕبوونی مووی برۆ دەبێتە مایەی جوانی روخسار و پێچەوانەکەشی حاڵەتێکی ناشیرینمان پێ دەبەخشێت. کەوابوو دوور لە مۆدە و شتی لەم چەشنە، ئاگاداری لەم بەشەی دەموچاو گرنگە و دەبێ زانیاری لەسەر ئەم بابەتە وەرگرین. لەم یادداشتە کورتەدا لەگەڵ دوو شێواز ئاشنا دەبین کە دەتوانێ برۆکانمان پڕ بکات و جوانتر بێتە بەرچاو.

زەینتی نارگیل


زەینتی نارگیل نەرمکەرەوەوە خاوەکەرەوەیەکی سروشتییە و بۆ بەهێزکردنی سووڕی خوێنیش زۆر بەسوودە. ئاسیدە چەورەکانی ناو زەیتی نارگیل لەسەر پرۆتینە سروشتییەکانی سەر برۆ کاریگەری دەبێت و بەرگری لە شکانەوەی مووەکانی دەکات. ئەو لۆریک ئاسیدەی لەناو زەیتەکەدایە مادەیەکی دژەمیکرۆبە و ناهێڵێ فۆلیکۆکانی موو تووشی هەوکردن ببن. هەروەها بوونی ڤیتامین E و ئاسن لەم زەیەتدا تاڵە مووەکانی برۆ ئەستوور دەکەن. هەر بۆیە بەر لە  خەوتن هەندێک لەم زەیتە بکەنە سەر برۆتان و جوان پێی چەور کەن. ئیزن بدەن با تا بەیانی زەیتەکە لەسەر برۆکانتان بێت و بەیانی کە لە خەو هەڵسان بە ئاو و سابوون بیشۆنەوە. ئەگەر ئەم کارە بە رێکوپێکی ئەنجام بدەن، ئاسەوارەکەی پاش چەند هەفتە خۆی دەردەخات.

ئاوی پیاز


ئاوی پیاو دەوڵەمەندە بە گۆگرد، سلنیۆم، مادە کانگاییەکان و ڤیتامینەکانی B و C کە بۆ گەشەکردنی مووەکانی برۆ زۆر بەسوودن. گۆگرد بەرهەمهێنانی پێکهاتەی کۆلاژن ئاسان دەکات کە بۆ گەشەی موو زۆر گرنگە. ئەم مادەیە هەروەها فۆلیکۆلەکانی موو بەهێز دەکات. بۆ لەناوبردنی بۆنی ناخۆشی پاشماوەی پیاز لەسەر برۆکانتان، واباشە لە ئاوی لیمۆ ترش کەڵک وەرگرن. کەوابوو پیازەکە جوان ورد کەن و پاشان ئاوەکەی بگرن و ئیزن بدەن کاتژمێرێک لەسەر برۆکانتان بمێنێتەوە و پاشان بە لیمۆ پاکی بکەنەوە.

 

سەرچاوە: food.ndtv

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved