20/5/2020 01:40 PM

یەکەم گرێبەستی هاوینەی بەرشەلۆنە

راپۆرتی رۆژنامەكانی ئەمڕۆی ئیسپانیا هەڵوێستی میرالیم پیانیچی یاریزانی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی ئاشكرادەكەن، سەبارەت بە پەیوەندی كردنی ئەو یاریزانە بە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانیەوە.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی لە هەواڵێكیدا ئاشكرایكردوە، كە پیانیچی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی یۆڤانتۆس بەڵێی بۆ كاربەدەستانی یانەی بەرشەلۆنە كردوە و ئامادەی خۆی پیشانداوە بۆ ئەوەی پەیوەندی بەو یانە ئیسپانیەوە بكات، بۆ ئەو مەبەستەش كاربەدەستانی بلوگرا لە ئێستادا كار بۆ ئەوە دەكەن كە لە بارەی گواستنەوەی ئەوی یاریزانە دەست بە گفتوگۆكانیان بكەن لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە.
لە لایەكی دیكەوە رۆژنامەكانی فەرەنسا باس لەوە دەكەن كە بەڕێوبەری وەرزشی یانەی پاریس سان جێرمان، پەیوەندیەكی ڤیدیۆی لەگەڵ بەڕێوبەری كارەكانی پیانیچ ئەنجامداوە و یانە فەرەنسیەكەش كێبركێی یانەی بەرشەلۆنە دەكات لە پێناو گواستنەوەی ئەو یاریزانەدا.
چارەنوسی ئەو یاریزانە لە ئێستادا بەدەست خۆیەتی و دەتوانێت لەو دو یانەیە كە داوای دەكەن گرێبەستی یەكێكیان قبوڵ بكات و لە مێركاتۆی هاوینەدا ریزەكانی یانەی بیانكۆنێری جێبهێلێت. 

 

خاک _ پشکۆ کامەران



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved